لە کۆیە بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانەوە گردبوونەوە
بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری بەهۆی خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانیان گردبوونەوە و نیگەرانن لەوەی تا ئیستا كەمترین مافیان كە موچەی یەك مانگە وەرنەگیراوە.

کۆیە
كارمەندانی سەرژمێری عێراق بۆ سەرژمێری گشتی گرێبەستی دوومانگ تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم، كاركردنیان هەبوو تا ئیستا یەك مانگ پاداشتی كارەكەیان وەرگرتووە، داوادەكەن كە پارەی مانگی دووەمیشیان وەربگرن، هاوكات ئەو دەرچووانە داوای دامەزراندن دەكەن.
دوێنێ ١٤ی نیسان، بەشێك لە بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری شاری كۆیە بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانیان، گردبوونەوە و نیگەرانن لەوەی كە تائێستا شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج نەكراوە.
بژمیرەكان وتیان: لەو دوومانگە كارەكانمان بەباشی بەڕیوە برد، بەڵام شایستە داراییەكانمان لەكاتی خۆی پێنەدراوەكە بەپێی یاسای كار دەبێت لەماوەی یەك هەفتەدا لایەنی پەیوەندیدار پارەكە بدەن بەكارمەندان، بەڵام ئەوە چوارمانگ تێپەڕیوە هێشتا ئەو شایستە داراییەمان وەرنەگرتووە كە كەمترین مافی خۆمانە، ئێمە كۆمەڵێك گەنجی دانەمەزراوین و پێویستە بۆمان بۆیە با بۆمان روون بكەنەوە بۆچی ئەو پارەیە خەرج ناكەن، هاوكات خەڵكێكی زۆر خانەنشین بوون بۆچی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان دانامەزرێنین لە جێیان.
داستان رەسوڵ یەكە لە بەشداربووانی گردبونەوەكە و خۆی دەرچوی بەشی وەرزشیە لە ۲۰۱٦وە تا ئیستا هیچ هەلێكی دامەزراندنی بۆ نەڕەخساوە، و بۆ سەرژمیری گشتی لە هەرێمی كوردستان هەلێكی بۆڕیك كەوت وەك بژمێرێك بۆماوەی دوومانگ كاربكات دوای تەواو بونی كارەكەی تا ئیستا شایستەی دارایی یەك مانگی وەرگرتووە داوادەكات كە پاداشتی ماندووبوونیان بۆخەرج بكرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت حكومەت خەمێكیان بخوات ودایان بمەزرێنن كە ئەوە مافی خۆیانە ساڵە دەرچووە خەریكە ئەوەشی بیرچێتەوە كە خوێندوویەتی، ناداد پەروەری هەیە لە دامەزراندن وتی: ئیمە قایلین بە وانەبێژیش كاربكەین، بەڵام دامان نانێن كەچی هەیە لە ۲۰۲۰ دەرچووە بە وانەبێژ دامەزراوە، پیش ئەوەی ئێمە دامەزرێین، ئەوەش بۆتە هەركەسەو بۆخۆی نەك بەشێوەكی داد پەروەرانە دامەزراندن هەبێت و ئەوەی شایستەیە دابمەزرێت.