لە کۆیە کۆڕێکی شیعری بۆ سروەی بەیان بەرێوەچوو
لە هۆڵی پەرتوکخانەی گشتیی کۆیە، کۆبوونەوەیەکی ڕوشنبیری و ئەدەبیی بۆ سێ شاعیر بەڕێوەچوو یەکێک لەوانە سروەی بەیان بوو، کە شاعیر و نووسەر و مێژوونووسێکی بەتوانایە و خاوەن چەندین پەرتوکە.
شلێر کۆیی
کۆیە- دوێنێ لە هۆڵی پەرتوکخانەی گشتیی کۆیە، کۆبوونەوەیەکی ڕوشنبیری و ئەدەبییبۆ سێ لە شاعیران بەڕێوەچوو یەکێک لەوانە سروەی بەیان بوو، کە شاعیر و نووسەر و مێژوونووسێکی بەتوانایە و خاوەن چەندین پەرتوکە، دەرفەتێک بوو بۆ گوێبیستبوونی چەندین پارچە شیعری دڵگیر و ناساندنی بەرهەمە پربایەخەکانی.
سروە عوسمان مستەفا، ناسراوە بە سەروەی بەیان سەبارەت بە نووسینەکانی بەتایبەت ئەوانەی بۆ ژنی نووسیوە وتی: خاوەنی چەند پەرتوکێکی شیعری و چەند پەرتوکێکی وەرگێڕانم، پەرتوکە شیعرییەکانم زۆر زۆر ژنانە نووسراون، تەنانەت ناو نیشانەکانیشیان زۆر ژنانەیە، پەرتوکێکم بە ناوی هەناسەکانی ژنە، یەکێکی دیکەم بەناوی تاسەکانی عیشقە، باس لە عیشق دەکات، پەرتوکەکانم زۆر ژنانە نووسراون، لەبەرئەوەی هەست و ئەزموونم بەردەوام ژنانە دەردەکەوم و نووسینەکانم بۆ بەرامبەرە، و پەرتوکێکی دیکەم هەیە بە زمانی عەرەبی نووسیمە بەهۆی ئەوەی لەکەرکوک بووم و زمانی عەرەبیم باشە، پەرتوکەکەم بەناوی (نساء من التاريخ) کە بە ئەلیکترۆنی چاپکراوە، پەرتوکێکی دیكەشم هەیە( قطوف من الحضارات) و (مۆنالیزا تستغیث بی)، کە دیوانی شیعرییە لە زمانی عەرەبی، کۆمەڵە شاعیرێکی مامۆستای کۆچکردوو مامۆستا جەلال زەنگابادی وەری گێراوە هندێکیشی نووسینی خۆمە بە عەرەبی.
سروەی بەیان وتیشی : لە شاری کۆیەی نازدار، شاری کۆیەی لە دڵاشیرین من و دوو شاعیری دیکە بانگهێشت کراین لە پەرتووکخانە گشتییەکانی کۆیە، کۆڕێکی جوانیان بۆ سازکردین، بەڕاستی خۆشحاڵم کە وەکو سروەی بەیان کە بەرەچەڵەک لە دایک و باوکێکی کۆیی لەدایک بووم و لە شارەکەی باو و باپیرانم، دانیشتووم شعر دەخوێنمەوە، بەڕاستی خۆشحاڵم، سوپاس بۆ کەناڵەکەی ئێوەش کە ئەو دەرفەتەی پێداین باس لەو کۆرە و لە ژیانی خۆم و نووسینەکانم و پەرتوکەکانم بکەم و زۆر سوپاس.
سەمیرە یاسین، خوێنەری شعرەکانی سروەی بەیان وتی: بەخێرهاتنی سروەخان دەکەم من بەردەوام شیعرەکانی دەخوێنەوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و ژن هاوسەنگی ژیانە، واتە سروەخان بەڕاستی جێگەی شانازی هەموو ژنێکە لە بواری شعرداو لە زۆر بواردا جێ پەنجەی دیارە لە هەموو سیمینارەکانی باسی ژن و رۆڵی ژن دەکات هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.