لە کەرتی غەززە ٦٠%ی دەرمان تەواو بووە

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە پشتڕاستی کردەوە کە بەهۆی شەڕەوە ٦٠%ی دەرمانی سەرەتایی و ٨٣%ی کەرەستەی پزیشکی تەواو بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێستادا پێداویستییە پزیشکییەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییە "سنووردارەکان" دەچنە ناو کەرتی غەززە، کە بە ئیسرائیلدا تێدەپەڕن و بەس نین بۆ پێداویستییەکانی دانیشتوانی کەرتی غەززە، کە بەدەست بارودۆخی مرۆیی و تەندروستی کارەساتبارەوە دەناڵێنن.

 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لەڤ ٢٤ی ئاب ڕایگەیاند، ٦٠%ی لیستی دەرمانە پێویستەکان و ٨٣%ی کەلوپەلی بەکارهێندراوی پزیشکی لە ئەنجامی شەڕ و کۆنترۆڵکردن و داخستنی دەروازەکان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە تەواو بوون.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی تەواوەتی خزمەتگوزارییە چارەسەرییەکان، هۆشداری لە کاردانەوەی قەیرانی بێ وێنەی دەرمان و کەلوپەلی بەکارهێندراوی پزیشکی لەسەر ژیانی نەخۆشەکان، چونکە نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان بەدەست کەمیی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە دەناڵێنن.

 

بانگەوازی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بە خێرایی دەستوەردان بکەن و پێداویستییە پێویستەکان بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دابین بکەن، دیارترین خزمەتگوزارییەکان کە مەترسی وەستانیان لەسەرە بریتین لە حاڵەتە فریاگوزاریەکان، نەشتەرگەرییەکان، چاودێری چڕ، گۆڕینی خوێن، چاودێری تەندروستی سەرەتایی و تەندروستی دەروونی .