لە کۆنگۆ لانیکەم ١٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە تا ئێستا لانیکەم ١٧٧ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زانیاری نوێی لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لانیکەم ١٧٧ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی  ٧٥٠ حاڵەتی گومانلێکراویش تۆمارکراوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە کە نەخۆشییەکە بۆ وڵاتانی دراوسێی بڵاوبووەتەوە و لە ئۆگەندا پێنج حاڵەتی پشتڕاستکراوی تووشبوون بە ئیبۆلا و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاستی مەترسییەکانی بۆ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەرزکردووەتەوە بۆ "زۆر بەرز" بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانەوە. هەروەها ئاستی مەترسی ناوچەیی بۆ "بەرز" دەستنیشانکرد، بەڵام ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا مەترسیی جیهانیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمە.

 

دەسەڵاتداران داوای ڕێوشوێنی تەندروستی ناوخۆیی و هەماهەنگی بەهێزتر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیان کردووە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا.