لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ٣١ پەرلەمانتار ژنن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، ٣١ ژن دەچنە خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچو، بەپێی ئامارە فەرمیەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکەی دەکرد، ٢ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەکەدا  كوردستان لە ٧٢.٦% بووە.

 

ئەمڕۆ ٣٠ی تشرینی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەروەها ناوی کاندیدە دەرچووەکانی بۆ پەرلەمانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوكردەوە.

 

هاوكات، هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدە دەرچووەکانی بۆ پەرلەمانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوكردەوە، لەکۆی ١٠٠ کورسی ژنان توانیویانە ٣١ کورسی بەدەستبهێنن.

 

٣٦٨ ژن کاندید بوون بۆ گەیشتن بە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ، ئەمەش لەکۆی ١١٩١ کاندید، بەم پێیەش ڕێژەی ٣٠% کاندیدەکان ژن بوون.

 

ناوی ژنە کاندیدە دەرچووەکان بەم جۆرەیە:

یەنەکە -هەولێر

نیشتمان مستەفا

داستان بەهرام

 

پەدەکە -هەولێر

ڤالا فەرید

ئەڤین فەتاح

سەمیرە حەسەن

ئالان ئەسکەندەر

پاکستان حەمەئەمین

 

نەوەی نوێ -هەولێر

سەوسەن کاکەمەم

 

ڕەوتی هەڵوێست -هەولێر

سارا موحسین قادر

 

بەرەی گەل -هەولێر

 ئالا غالب حوسامەدین

 

کۆتای تورکمان -هەولێر

مونا نەبی نادر عەبدوڵڵا

 

یەنەکە - سلێمانی

دێکان حەیدەر

لاوین مەحموود

شنیار ئەنوەر

شیرین یونس

شلێر غەفوور

ئەژین ئەحمەد

 

نەوەی نوێ - سلێمانی

هێشوو غەریب

خۆشی فەرەیدوون

 

پەدەکە- سلێمانی

کەژان محەممەد کەریم

 

یەکگرتوو- سلێمانی

هەڵاڵە محەممەد

 

کۆمەڵ - سلێمانی

هێرۆ عەتار

 

ڕەوتی هەڵوێست - سلێمانی

سازگار فەریق

 

پەدەكە - دهۆک

– بنستان عیسمەت دینۆ

– ڤەژین عەبدولڕەحمان محەممەد ئەمین حاجی

– رۆژان جەبار محەممەد حوسێن

– ژیان سەڵاحەدین عیسا ئەحمەد

– رۆژان زێوەر محەممەد ئەمین مەولوود

 

یەنەکە - دهۆک

 ڤەژین دێوالی رەمەزان

 

یەکگرتوو- دهۆک

هەلز محەممەد

 

پەدەکە-‌هەڵەبجە

ژاکاو عەبدوڵڵا