لە کۆبانێ پیاوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانیان کرد
لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پیاوانی کانتۆنی فورات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانیان کرد.
کۆبانێ
لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پیاوانی کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گۆڕەپانی ژنی ئازادی کۆبانێ کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی ئاشتی ڕێپێوانیان کرد، لە میانی ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار و وێنەی پاکرەوان بەرزکرانەوە، جگە لەوەش دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە، ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە" دەستی پێکرد.
"تێکۆشانمان دەبەینە لوتکە"
دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشتە گۆڕەپانی ئاشتی، خولەکێک یادی گیانبەختکراوانی ئازدی بەڕێوەچوو، پاشان مزگین خەلیل، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئاستی تێکۆشانیان بەرز دەکەنەوە و وتی: لە سێ خوشکی میراباڵ و تەنانەت ئەو ژنە تێکۆشەرانەی کە بە خوێنی خۆیان داستانیان نووسیوەتەوە، ئێمە وەک ژن ئاستی تێکۆشانمان تا کۆتایی بەرز دەکەینەوە، لەگەڵ ئاسیا و ڕوناهی و تەنانەت هێرۆ و گوڵستانەکان، تێکۆشنمان دەگەینە لوتکە.
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.