لە هەولێر پشتیوانی لە بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کرا

هاوڵاتییانی هەولێر دژی هێرشی گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتی سووریا گردبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب و گەلی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، توێژەکانی شاری هەولێر، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب و دژی هێرشی گرووپە چەتەکانی سەرەبە حکومەتی کاتی سووریا گردبوونەوە.

 

گردبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دەیان کەس بەڕێوەچوو، بەشداربووان بەردەوام درووشمی “بژی بەرخۆدانی شێخ مەقسوود”ـیان دەوتەوە.

 

 دوای هێرشە سەختەکانی چوار ڕۆژی ڕابردووی گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە و داواکردنی چۆڵکردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بێبەرگریی هێشتنەوەی گەل، ئەمڕۆ، ئەنجومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ڕایگەیاند، گەڕەکەکان چۆڵ ناکەن و گەل دەپارێزین.