لە هێرشەکانی سەر مەنبج زیانی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل هەیە
لە هێرشەکانی دەوڵەتی اگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی مەنبج، برینداربوون و گیانلەدەستدان هەن.
مەنبج
داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی دوێنێ ٧ی کانوونی دووەم لە سێ لاوە هێرشەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر دەوروبەری مەنبج کە بریتین لە دیوی باکوور و ڕۆژئاوا و باشوور.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی درێژەیان بە هێرشەکانیان دا بۆ سەر گوندەکانی مەنبەج و زیانی گیانی بەر خەڵکی سڤیل و بەتایبەت منداڵان و ژنان کەوت.
هێرشەکان بە تۆپ و هاوەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەو تا ساتەوەختی نووسینی ئەم هەواڵە نەخشەی مەنبج هیچ گۆڕانکارییەکی بەخۆیەوە نەبینیوە.
دوێنێ فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە داگیرکەری تورکیا دەیان جار ناوچەکەیان بۆردومان کرد، چەتەکانیش سەدان تۆپ و مووشەکیان هاویشت، ئەنجومەنی سەربازی مەنبج و ئەنجومەنی سەربازی باب، بە پاڵپشتی گەل، بەرخۆدانیان نیشان داو بەرپەرچی هەموو هێرشەکانی داگیرکەری تورکیایان دایەوە.
بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیاو چەتەکانی، منداڵێک بەناوی عەلی مەهیدی سەفرییە و تەمەنی ٥ ساڵە و خەڵکی گوندی ئوم ئەدەسە ئەلفەراتە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کانتۆنی مەنبج، هەروەها لە گوندی جەب مەخزومەوە کە چەتەکانی داگیرکەری تورکیا هەوڵیاندا داگیری بکەن، فاتومە ئەلمحەمەد تەمەن ٢٣ ساڵ و بەرەکات محەمەد عەبدولسەلام تەمەن ٤٨ ساڵ برینداربوون، بەڵام ئەنجومەنی سەربازی مەنبج توانی هێرشەکەیان پووچەڵ بکاتەوە، هەروەها خالد ڕەدوان، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی ئەلعەریمە لە ڕۆژئاوای کانتۆنی مەنبج بریندار بوو.