لە هەڵەبجە ناساندن بۆ پەرتوکی "تەقەی خۆشی" کرا
پاشنیوەڕۆی دوێنێ پەرتوکی "تەقەی خۆشی" لە نووسینی چنور تۆفیق، کە سەرگوزەشتەی ژیانی خۆیەتی، لە شاری هەڵەبجە ناساندنی بۆ کرا.

هەڵەبجە
پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە یانەی كولتووری سیاوچه‌مانه له شاری هەڵەبجە به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجە، مەراسیمی ناساندنی پەرتوکی "تەقەی خۆشی" لە نووسینی چنور تۆفیق، کە سەرگوزەشتەی ژیانی خۆی و بوونی بە خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڕێوەچوو.
چنور تۆفیق، نووسەری "تەقەی خۆشی" باسی له‌وه‌كرد، له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشییه‌وه بەشێک لە جەستەی لە کار کەوت و بوو بە خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و تا گەشتنی بەم تەمەنەی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە.
نووسەر ئاماژە بە هۆکاری نووسینەکەی دەکات، کە ئامانجییەتی ئیدی چەک لە کۆمەڵگە دووربخرێتەوە و نەبێتە هۆی لێسەندنەوەی ژیانی یەکدی و بوونە خاوەن پێداویستی کەسێک.
تەقەی خۆشی یەکەم بەرهەمی چنورە و لە ماوەی ڕابردوودا لە شاری سلێمانی مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکەکە بەڕێوەچوو.