لە گوندی بلێخشێ ٩ کەس دەستگیر کران: بڕیارەکە لەژێر فشاردا دراوە

پارێزەر دۆرشین شیکگەنچ ڕایگەیاند، دەستگیر کردنی ٩ هاوڵاتی خەڵکی گوندی بلێخشێی سەر بە کەرجەوس هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ئەم بڕیارە لە ژێر فشاردا دراوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئیلح-دوای ئەوەی لە ٢٢ی حوزەیران ئۆپەراسیۆن لە گوندی بلێخشێی سەر بە کەرجەوسی ئیلح دەستیپێکرد، لە ٦ی تەمووزدا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١٤ کەس دەستبەسەر کران و دوای کۆنترۆڵی دادوەری ئازادکران، بەگوێرەی ناڕەزایی داواکاری گشتی، لە کۆی ١١ هاوڵاتیی گوندی بلێشخێ کە لە ١٣ی تەمووزدا ڕەوانەی بنکەی پۆلیس کرابوون بۆ ئەوەی وتە بدەن، ٩ کەسیان دەستگیر کراون و ڕەوانەی زیندان کراون، تەمەنی ٩ کەسەکە کە سێ کەسیان ژنن، تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵدایە.

 

بڕیارێکی نایاسایی درا

ئەوەش زاندراوە کە ئەو سێ کەسە دەستگیرکراوە لەگەڵ هاوژینەکانیان دەستگیرکراون و بەشێک لە دەستگیرکراوەکان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و نەخۆشەکان بە کیسەیەک دەرمانەوە چوونەتە زیندان، پارێزەرانی دۆسیەکە و کەسوکاری ئەو زیندانیانەی کە لەگەڵیان قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کرد، ئاماژەیان بە نایاسایی بوونی ڕووداوەکە کرد و ڕایانگەیاند کە بڕیاری دەستگیرکردنەکە بەبێ بەڵگەی ناو دۆسیەکە دراوە، پارێزەران ڕایانگەیاندووە، بڕیاری دەستگیرکردنەکە لە ئەنجامی فشارەکان دراوەو نایاساییە.

 

"بە کیسی دەرمانەوە چوونە زیندان"

دیادین کە دایکی و باوکی دەستگیرکراون، ئاماژەی بەوەکرد، باوکی نەخۆشییەکی زۆر سەختی هەیەو بە کیسی دەرمانەوە چووەتە زیندان، باوکی هەردوو چاوی و گەدەی نەخۆشە و ناتوانێت هستێتە سەرپێ یاخود دابنیشێت، وتی: لە کۆی ٩ کەس ٥ کەسیان بە کیسی دەرمانەوە هاتبوون، هیچ تاوانێکیان نەکردووە، هیچ تاوانێکیان نییە، دایکم و باوکم وتیان سەرمان بەرزە، ئەگەر پێویست بکات لە زیندان دەمێنینەوە، ئەمە نادادپەروەرییەکی گەورەیە. باوکم پیاوێکی پیرە، هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ دەستگیرکردنیان، ئەگەر بیانخەنە زیندانەوە هیچیان دەست ناکەوێت، تەنها کۆپییەکی بەیاننامەکە و هاوپێچێکیان لە فایلەکەیاندا هەیە، کەسێک کە بە شێوەیەکی لۆژیکی سەیری فایلەکە بکات، بۆی دەردەکەوێت کە هیچ تاوانێک نییە, هەموو فایلەکان وەک یەکن، تەنها ناوەکان جیاوازن، کاتێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانمان هەموو شوێنێک گەڕان، هیچ شتێک یاسایی نییە، پێویستە دەستبەجێ دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

 

"بریکارەکەم کاتێک نەیتوانی هەستێتەوە دەستگیرکرا"

دۆرشین شیکگEنچ، یەکێک لە پارێزەرانی ئەو دۆسیەیە کلەبارەی دۆسیەکەوە لێدوانی دا و وتی: لە فایلەکەدا هیچ بەڵگەیەک بۆ دەستگیرکردن نییە، شوێنی نیشتەجێبوونیان جێگیرە و سەرەڕای مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری دەستگیرکراون، ئەمانە بەتەمەنن بە شێوازی خۆیان لە گوندەکەدا دەژین، هیچ شتێکی تر لە فایلەکەدا نییە جگە لەو لێدوانانەی کە باسکراون. ئێمە پێمان وایە ئەو بڕیارەی کە دراوە یاسایی نییە، بڕیارێکە لە ژێر فشاردایە، ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام دەدرێت و ئەم بڕیارەی دەستگیرکردن دراوە بۆ ئەوەی بە دەستی بەتاڵ نەچنە دەرەوە، بریکاری زیندانیکراوم یوسف بۆلەک ناتوانێت بجوڵێت، لە سەر تا پێی نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەرگەی ناگرێت، نەخۆشییەکەی یوسف بۆلەک مەترسیدارە و ئەمین کایا کە جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە، بەڕێژەی ٧٠% خاوەن پێداویستی تایبەتە هەروەها سارێ کایا نەخۆشی سەختی هەیە، هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، ئەم کەسانە بە تەنیا ناتوانن لە زینداندا پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

 

تانە لە بڕیارەکە دەدرێت

دۆرشین شیکگەنچ باسی لەوەش کرد کە تانە لە بڕیارەکە دەدات و داوای مەرجی کۆنترۆڵکردن لە دادگا دەکات.