لە غەززە هێرشەکان بەردەوامن و هەموو خزمەتگوزارییەکان دەوەستن

هێرشە دەریایی و ئاسمانییەکانی سێ مانگ لەمەوبەر بۆ سەر کەرتی غەززە بوونەتە هۆی گیان لەدەستدان ە برینداربوون و ئاوارەبوونی هەزاران کەس، هەروەها ناوچە گەمارۆدراوەکە ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبێتەوە سیسمی تەندروستی ڕووخاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە جەنگ و ئاڵۆزیی لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا بەردەوامی هەیە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئاگربەستێکی نزیک، ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانە قورسەکەی بۆ سەر تەواوی کەرتی غەززە و بێدەنگی نێودەوڵەتی هەیە.

 

لە هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەم بەیانییە 15 کانونی یەکەم بۆردومانی قورس دەستیپێکردەوە بۆ چەند ناوچەیەکی باشوور و باکووری کەرتەکە، تۆڕی پەیوەندییەکان و ئینتەرنێت بۆ شەشەمین جار لەسەر یەک لە ماوەی دوو مانگدا بە تەواوی داخران.

 

هێرشی تۆپخانە و ئاسمانی چەند گەڕەکێکی خان یونس و ڕەفەیان لە باشووری کەرتی غەززەیان کردە ئامانج و منداڵانیان کوشت و بریندار کرد، تا ئێستا هیچ ژمارەیەکی دیاریکراو لەسەر ژمارەی کوژراوان و برینداران نەزانراوە و گۆڕەپانێکی نیشتەجێبوونی نزیک نەخۆشخانەی ڕەفای کوەیتی لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا چەندین زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و خانووەکانیان بۆردومان کرد لە دەر ئەلبەلە و غەززە و نوسرەت و جەبەلیە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس بریندار بوون و گەڕەکەکانی تەل سوڵتان و تەل زوهور و ئەلشەبورا لە ڕەفە ڕووبەڕووی بۆردومانی قورسی ئیسرائیل بوونەتەوە و کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵک و ئاوارەکان ئەنجام دراون.

 

خەڵکی کەرتی غەززە کە تا ئێستا لە تۆپباران و ئاگرکەوتنەوەی ئیسرائیل ڕزگاریان نەبووە، ڕووبەڕووی کەمی خۆراک و ئاوی پاک و پەناگە بوونەتەوە و بوونەتە هۆی ئەوەی سەدان هەزار کەس بکەونە تراوماوە، بەهۆی داڕمانی سیستەمی تەندروستییەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتاو نەخۆشی هەیە، بەتایبەتی دوای زیادبوونی حاڵەتەکانی سکچوون لەنێو منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ بۆ ٥٩ هەزارو ٨٩٥ منداڵ.