لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری -٥

لە بەیانیدا دەیانبەن بۆ حەوشەیەک و بە دیوارێکەوە ڕیز دەکرێن و پێیان دەوترێت "هەمووتان دەکوژین"، دایکی کامۆ دەستی بەرز دەکاتەوە و دەڵێت: تاوسی مەلیک، با بمکوژن، ئەگەر چاکەیەکم کردبێ، لێم خۆشبە.

جیهان زامۆ / گوڵستان عەزیز

 

شنگال-ڕێگاکانی شنگال وەک ئەو ڕێگایانەنین کە ئێوە دەیزانن، زۆرینەی ڕێگاکانی گوندەکان خراپن، زۆربەیان ڕێی خۆڵین، بۆیەش ڕێگە ماندوومان دەکات کاتێک دەگەینە تیلزێر، ھێشتا دەستمان بە کار نەکردووە، دایە لەیلێ کە لە پرۆسەی کارەکانی فەرماندا ناسیوومانە، ئێمەی بە دایە کامۆ دەناسێنێت،  پەیوەندییە نوێیەکان بە خۆیان نوێتریش دەھێنن.

 

بۆ ئەوەی بگەیەنە ماڵی دایە کامۆ، کەمێک بە ناو  ماڵە دارووپەردووەکانی ئێزدییەکاندا تێپەڕ دەبین، ئەگەر یەک ماڵ بە تەنیا ساغ بمێنێتەوە. ماڵی دایە وەک پەناگەیەکە لە ناو بیابانێکدا، ژیان تەنھا لەوێدایە،  دەوروبەر ھەمووی مردووە.

 

پیاوی ماڵ لە جێگەی خۆیدایە، نەخۆشە و ئیتر ناتوانێت لەسەر پێ خۆی ڕابگرێت، دایە پێمانی وت: لە خەم و پەژارەدا وای لێ ھات.

 

ئێمە لەگەڵ دایە قسە دەکەین بۆ ئەوەی چیرۆکەکەی بۆ ئێمە بگێڕێتەوە، سەرەتا نایھەوێت قسە بکات، چونکە وەکو زۆر کەس دوای چەندین کارەسات هیوای لەدەستداوە، بەس لە کۆتاییدا ئەو ئێمە ناشکێنێت.

 

”نانی بەیانیمان لە شوێنی خۆی جێھێشت و ڕۆیشتین”

دایە کامۆ ڕوونیکردەوە، کە کوڕەکەی بەیانی ڕۆژی فەرمان دێت و پێی وت داعش چووەتە سیبای و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت: لە خەونمدا بینیم، کەوتبوومە دەستی داعش، دایە کامۆش منداڵەکانی کۆدەکاتەوە و وتی: با بچین، بەدوای یەکدا دەکەون و دەچن تا دەروەی گوند، ھاوسەرەکەی بڕیاری خۆی دەگۆڕێت و وتی ناچینە ھیچ شوێنێک، دەگەڕێینەوە ماڵەوە، وتی: ئێمە دیسان گەڕاینەوە، بۆ نانی بەیانی چایم تێ کرد و لە تەنورێکدا نانم برژاند، ئامادەکاریمان بۆ نانەبەیانی دەکرد، کوڕەکەم چوو لە دەرەوە سەیری کرد و ھات و وتی؛ ھیچ کەسێک لە گونددا نەماوە، نانەبەیانییەکەمان لە شوێنی خۆی جێھێشت و لە ماڵ دەرچووین.

 

لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلیان نییە، ھەموو خێزانەکە بەرەو ناوەندی شنگال ڕۆشتن، چەند ئۆتۆمبێلێکی خزمەکانیان دێنە پێشیان و ھەندێک کەس لە خێزانەکە سوار دەکەن و دەیانبەن.، بووکی دوگیان، چوار منداڵی بچووک و بەتەمەن بەم شێوەیە ڕزگار دەبن، بەڵام ژمارەیان زۆرە.

 

ئەوانەی ماونەتەوە لەگەڵ دایە کامۆ لەسەر ڕێگەی گشتی کەمێکی تریش دەڕۆن، ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە بەتانیا و لە ناویاندا کەسێک کە دەچێتەوە سەر داعش نزیکیان دەبێتەوە، ئەوانیش خۆیان فڕێ دەدەنە پەنای ڕێگە، ناو کێڵگەکان، تەلەفۆنێک لە کەسێکەوە کە لەگەڵیانە دێت، ئەو کەسە لەگەڵ ئەوانی تردا شەڕ دەکات، ھەڕەشە لە یەکدی دەکەن، پاشان ئەو کەسەی لایانە شوێنی خۆیان بەو کەسەی سەر تەلەفۆنە وت، دایە کامۆ وتی: ڕەنگە لەبەر ئەو کەسە بوبێت کە گراوین.

 

”فەرموو ئێمەتان گرت ئێوە چیتان لە ئێمە دەوێت ئایا دەمانکوژن”

ژمارەیان زۆرە، ئۆتۆمبێلێک دێت و لەبەردەمیان دەوەستێت، لەگەڵ دایە کامۆ گەنجێک ھەیە و چەکەیشی پێیە، کاتێک ئەو گەنجە دەیهەوێت لە ئۆتۆمبێلەکە بدات دایە کامۆ ڕایدەگرێت و پێی وت ئەگەر ئەم چەکە بەکاربهێنیت ھەموومان دەکوژن، چەک و جلوبەرگەکەی لێ دەسەنێت و فڕێی دەدات، داعشییەکەش کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ دەخوڕی سەیریان دەکات، بە سەر دایە کامۆ و ئەواندا گوللـە دەبارێنن، دایە کامۆ وتی: فەرموو ئێمەتان گرت ئێوە چیتان لە ئێمە دەوێت، ئایا ئێمە دەکوژن،کاتێک بەو شێوەیە وتی یەکێک لە ناویانەوە ئەو کەسەی کە گوللـە لەسەریان دەبارێنێت دەوەستێنێت، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی تریش دێت سواریان دەکەن، دایە کامۆ لە خۆی زیاتر بیری لە کوڕەکەی دەکاتەوە، کوڕەکەی ونە، بە چەتەکان وت: تاکو من کوڕەکەم نەبینم لەم شوێنە ناچمە ھیچ شوێنێک، بەڵام گوێ نادەنێ و سواری ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی بیانبەنە سیبای.

 

کاتێک دەگەنە سیبای، کەسێک بە دایە کامۆی وت، کوڕەکەت لە ئۆتۆمبێلەکەی تردا یە، دەیھەوێت بچێت و کوڕەکەی ببینێت، بەڵام داعشییەک ڕێگەی لێ دەگرێت، دایە پێی وت: تۆ بمکوژیتش دەچم کوڕەکەم دەبینم، دەچێتە بەردەرگای حەوشە، چاوەڕێی ئەو ئۆتۆمبێلە دەکات کە کوڕەکەی تێیدایە، ئۆتۆمبێلەکە بە بەردەمییدا تێپەڕ دەبێت و دەچێت، ئەوانەیان برد بۆ سووریا، ئێمەیان برد بۆ تل عەفار.

 

"یان بمانکوژن یان لەم تاریکییەدا بەجێمان مەهێڵن."

لە تل عەفار زۆر نامێنن دەچنە مووسڵ، لە شوێنێکی تاریکدان، چاو چاو نابینێت، دایە کامۆ ئیتر خۆی ناگرێت و دەست بە گریان دەکات وتی: یان بمانکوژن یان لەم تاریکییەدا بەجێمان مەهێڵن، ٢١ کەس لە ژوورەکەدا ھەن، تا بەیانی خەو نایەتە چاویان، لە نزیک بەیانییەوە دایە کامۆ لە هۆش خۆی دەچێت، تەنھا لەو کاتەدا بەرپرسەکەیان دێت دەرگای ژوورەکەیان دەكاتەوە، جاریكتریش دەرگای داناخەن.

 

بانگی مەلیکە تاوسم كرد"

ڕۆژێک لە کاتی بانگدا دەیانبەنە حەوشەیەک، لە بەردەم دیوارێکدا ڕێزیان دەکەن و دەڵێن، ئێمە ھەمووتان دەکوژین، ژن و پیاوەکانی لەوێن ھەموویان دەست بە گریان دەکەن، دایە کامۆ دەستی بۆ تاووسی مەلیک بەرز دەکاتەوە و بانگی دەکات وتی: تاوسی مەلیک، با بمکوژن، ئەگەر چاکەیەکم کردبێ، لێم خۆشبە.، تاوسی مەلیک، با بمکوژن، ئەگەر چاکەیەکم کردبێ، لێم خۆشبە، کاتێک داعشییەک دەنگەکەی دەبیستێت پێی وت: ئایا تۆ بانگی تاووسی مەلیک دەکەیت؟ دایە کامۆش وتی: ئەی من بانگی کێ بکەم؟ ئەو بانگی داعش ناکات و دایە داکردنەکەی بۆ کەسێکی تر نییە.

 

”داعشەکان کە ئێمەیان گرت زۆرینەی عەرەبەکان لە ناو ئێمەدا بوون”

پاش ماوەیەک داعشەکان دەچنە ناویانەوە و زۆرێکیان بۆ خۆیان دەبەن، ئەوانەی ماونەتەوەش لە ژوورەکاندا بڵاو دەکەنەوە و دەرگایان لەسەر دادەخەن، دایە کامۆ وتی: ئێمەیان بۆ ماوەی نئ ڕۆژ بەو شێوەیە بە دیل گرت، لە ڕۆژی دەیەمدا پێیان وتین دەتانبەینە شوێنێکی تر. پێیانم وت: ئەگەر سەرەکەشم بڕوات، من لە مووسڵ دەرناچم، من کەسێکی نەخۆشم بە کەڵکی ھیچ شتێک نایەم، پێش ئێستاش ھەموو خێزانەکەت گرتووم، هەر ئێمە دەکوژن بمانکوژن، من ناچمە ھیچ شوێنێک، هەروەها داعشەکان کە ئێمەیان گرت بوون زۆرینەی عەرەبەکان لە ناو ئێمەدا بوون، لە کۆتاییدا وتیان ئێمە دەبەنە تل عەفار ، ٣٠ بۆ ٤٠ ئۆتۆمبێلیان هێنا سواریان کردین و بردیانین بۆ تل عەفار. لەوێ ھەموو کەسێکیان لە ماڵەکاندا جێگیر کرد، ئێمەیان خستە لەوەڕگەت مەڕ و ماڵاتەوە، ئێمە لەوڕگەکەمان بۆ خۆمان پاک کردەوە، هەندێک کەرەستەی ماڵمان بۆ خۆمان دەستەبەر کرد، لەوێ ٧ ڕۆژ ماینەوە، لە کۆتاییدا دیسان هێناینەوە بۆ مووسڵ، ئەوانەی وەک من تەمەنیان گەورە بوو لە غەیری مووسڵ و تل عەفاریان نەبردنە ھیچ شوێنێکی جیاواز، دۆخەکە لە دۆخی ئێمە خراپتر نەبوو، سێ مانگی هاوین ئاو لە لەشماندا نەبوو، پاش سێ مانگ شەوێک موسڵمانێک ئاو و ئامێری جل شۆردنی هێنا، پێی وتین خۆمان بشۆین.

 

لە ١٣ کەس ٧ کەس ڕزگار دەبن بەڵام ھێشتا چارەنووسی ٦ کەس نەزانراوە

دایە کامۆ بۆ ماوەی ٦ مانگ لە دەستی داعشدا دەمێنێتەوە، ڕزگاربوونی خۆیشی بەم وتانە دەردەبڕێت: پاش ٦ مانگ چەند داعشێک کە دفتەرێکیان لە دەستدا بوو هاتن و ناوی کەسانی تەمەن گەورەیان خوێندەوە، وتیان ئەمیرێکیان لێخۆشبوونی بۆ دەرکردووین، لە خێزانەکەی ئێمە تەنھا من بەو شێوەیە ئازاد کرام.

 

لە خێزانی نزیکی دایە کامۆ ١٣ کەس گیراون، لەو ژمارەیە ٧ کەس گەڕاونەتەوە، بەڵام ھێشتا دوو کوڕەکەی، بووکی، دوو کچەکەی و نەوەیەکی ونن، دایە کامۆ وتی: کوڕەکانم یەکێکیان ٢٢، یەکێکی تریان ٢٣ ساڵ بوو بەڵام کچەکانم هێشتا بچووک بوون، تا ئەمڕۆش هیچ هەواڵێکمان لەسەریان نەبووە، تەنها جارێک ناسیاوێکمان پێی وتین: کوڕەکەت لە بیاجێ لەگەڵ داعشدایە، بە گوێرەی ناسیاوەکەمان دەیەوێت کوڕەکەم و هاوڕێ ئێزدیەکەی بە پارە بکڕێت، بەڵام لەبری پارە داعش دەڵێت دوو عەرەبم بۆ بێنە و دەیاندەمێ، هەروەها هیچ عەرەبێکیش نادۆزێتەوە.

 

لەبری ئەوەی برینەکە ساڕێژ بێت، ئازارەکە کەم دەبێتەوە، بەڵام بەردەوام خوێنی لێ دێت

دایە کامۆ پاش ئەوەی ئازاد دەبێت دەچێتە لالش و سەردانی دەکات، لە کامپەکانی باشووری کوردستانیش بۆ ماوەی ٢ ساڵ دەمێنێتەوە، جاریكتریش دەگەڕێتەوە بۆ شنگال، ئیتر هیچ شتێک وەکو جاران نییە، وتی: فەرمان ئێمەی پیر کرد، چاوەکانمان لە گریانیش نابینین، پێش فەرمان ھیچ نەخۆشییەکم نەبوو، ئێستا هەموو شوێنێکی من ئازاری هەیە، چیرۆکی دایە کامۆ هێشتا بەردەوامە، وەک ئەوانی پێشوو نە خراپترە و نە باشترە، لە خێزانەکەدا هەندێک کەسی تریش زیاد دەبن بەڵام شوێنی ئەوانەی ون بوون پڕ نابێتەوە، لە شوێنی ئەوەی برینەکە سارێژبێت، ئازار کەم دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی چارەنووسی منداڵەکانی نەزانراوە هەمیشە خوێنی لێدێت و برینەکە چاک نابێتەوە.

 

بەردەوام دەبێت