لە فەرمانی ٧٤ـەمەوە بەرەو دۆزو ناسنامەو دادوەری- ٢
کوڕەکەی دایە لەیلێ بۆ یەکەمجار هەنگاو دەنێتە ناو ماڵەکە و ئەو شتانەی دەیبینێت تووشی سەرسوڕمان بووە، کاتێک لەگەڵ دایکیدا دەگەڕێتەوە، ئەزموونەکەی لە زیندانی ژناندا دێتە بەرچاو، بە یاری بێدەنگ و سنگی خەونەکانی پەكە بە خوێن.
"ئێمە دەست لە خاکەکەمان هەڵناگرین"
جیهان زامۆ - گوڵستان عەزیز
شنگال - وشەی ”فەرمان” لە مێژوو و چاندی ئێزدییەکاندا بۆ کۆمەڵکوژی و هێرشە گەورەکان بەکارهاتووە، لە کاتێکدا لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا داعش هێرشی کردە سەر شنگالیش، ئێزدییەکان ئەم هێرشەیان کردە سەر خۆیان، بە ”فەرمانی ٧٤ەم” ناویان برد. وتویانە: فەرمانەکەیان هێنایە سەر سەری ئێمە، ئەنجامەکانی فەرمانەکە بۆ کۆمەڵگە گران بوون. لە کاتێکدا مەترسییەکە لەسەر شنگال بە هێز و ورەی گەریلا لابرا و کۆمەڵگە جارێکی تر گەڕایەوە سەر خاکی خۆی، شوێنەوارەکانی دڕندەییەکە هێشتا زۆر زیندوو بوون، ئایا ماڵی ئێزدییەکانیان نەکردبووە زیندان؟ ئایا ژنان و منداڵانیان لەوێ نەخستبووە ناو زیندانەکانەوە؟ ئایا لەو زیندانانەدا ئەوانیان نەکوژت؟ ئایا ژنانیان نەخستە بیرەکانی ماڵانەوە؟ ئەمجارە گوێ لە دایە لەیلێی تل ئەزێر دەگرین کە باسی زیندانی ژنانی ئێزدی دەکات کە بە دەستی داعش دروست کراون.
دیسان لە تل ئەزێرین، بیستوومانە کە لە کاتی فەرمانەکەدا لەم شوێنەدا ماڵێک وەکو زیندان بەکارهاتووە، ژنانیان لەوێ گرتووە و کوشتوون، وتیان: کە دایە لەیلێ لە ساڵی ٢٠٢٠دا کاتێک گەڕاوەتەوە تل ئەزێر سەردانی ئەم زیندانەی کردووە، لەوێ ئێسکی ژنان، جلوبەرگیان، قاپوقاچاغیان، یارییەکانی منداڵەکانیان بینیوە...
”ڕۆژێک بوو کە هەندێکیان دایک، باوک و منداڵەکانیان لە دواوە بەجێهێشت”
دایە لەیلێ وتی: ڕۆژی فەرمان شتێک نەما کە نەهاتە سەر سەری ئێمەی ئێزدی، تینوێتی، برسیەتی، کوشتن، تاڵان، دەستدرێژی...” و دەیەوێت راستترین وشە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت پێناسەی فەرمانەکە بکات، ڕۆژێک وا بوو هەندێکیان دایک، باوک و منداڵەکانیان لە دواوە بەجێهێشت، لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەگەڕێتەوە تل ئەزێر، لەو کاتەدا نزیکەی کەمترین کەس گەڕاونەتەوە، تل ئەزێر لەناو بێدەنگییەکدایە، تا ئەو کاتەش تەرمی مرۆڤەکان هێشتا لەسەر زەوین، کەس نییە خاوەندارێتییان لێ بکات، ماڵەکان وێرانن، کەس نییە ئاوەدانیان بکاتەوە.
”لە ژوورێکدا یارییەکانی منداڵان هەبوون، زەوی هەمووی بە خوێن بوون داپۆشراوە”
بۆ یەکەمجار کوڕە شەهیدەکەی ئەم ماڵە دەبینێت کە کراوە بە زیندان، دێتەوە ماڵەکەوە و بە دایکی وت: دایە بەم شێوەیە هەست بە بوونی ئەم زیندانە دەکەیت، پێکەوە دێنە ئەم زیندانە، دایکە لەیلێ وتی: سەیری ئەم ماڵە و ماڵێکی ترمان کرد لە هەمان شەقام، ئەم خانووەی لەبەردەمی وەستاوین و چەند ماڵێکی تر، ژنان لەوێ زیندانی دەکران، کە گەیشتین، جەستەکانی ئەو ڕۆژانە هەر لەوێ بوو، دیار بوو ژووری ژنان و منداڵان لەیەکتر جیا کرابووەوە، لە ژوورێکدا یاری منداڵان هەبوو، لە دوو ژوورەکەی تردا کەلوپەلی ژنان هەبوو، زەویەکە هەمووی بە خوێن داپۆشرابوون، ئەو کەلوپەلانەی کە ژنان بەکاریان دەهێنا لە دەوروبەر بوون، لە چێشتخانەکەدا هێشتا خواردن لەناو قاپەکانیاندا هەبوو، دەرگای ماڵەکە هەمووی لە ئاسن دروستکرابوو و بە زنجیر قفڵ کرابوو، هیچ ڕێگەیەک نەبوو بۆ دەربازبوون لە ماڵەکان.

”من بە چاوی خۆم بینی، ژنێکی کوژراویان خستبووە ناو ئەم بیرەوە”
دوای ئەوەی ئەم زیندانە دەبینن، لە دەوروبەریش دەگەڕێن و دەڕوانن ئایا شتێکی تر هەیە یان نا. لە هەندێک ماڵدا ڕووبەڕووی هەندێک پەت دەبن کە بە ئاریک هەڵواسراون، بەپێی وتەی دایە لەیلێ کەسێکیان پێ هەڵواسراوە، ئەگەرنا ئەم پەتانە بۆ چییە؟ ئەو ژنانەی داواکارییەکانی چەتەکانیان قبووڵ نەدەکرد، دەکوژران، ئەو ژنانەی دەیانکوشتن دەیانخستنە ناو ئەم بیرانەوە، بە چاوی خۆم بینیم، ژنێکی کوژراویان لەناو لێفەیەکدا خستە ناو ئەم بیرەوە، دەستەکانی لە دواوە بەستراو بوو، لەسەر چۆکەکانی دانیشتبوو و سەری بەرەو سەرەوە بوو، هێشتا هەندێک لە تەرمی ئەو ژنانە لە بیرەکەدا هەن، تاوەکو خێزانی ئەم ژنانەش هاتن، تەرمەکانیان لەم بیرانەدا بوون.
”تاکو زینددوو بم من ئەو دیمەنانە لەبیر ناکەم”
دایە لەیلێ بەو دیمەنانەی بینیویەتی زۆر ئازاری چەشتووە، لە خۆیدا بینینی ئەو تەرمانەی ژنانە وەک نوێبوونەوەی فەرمانەکە پێناسە دەکات، وتی: ڕەنگە من ئەو ژنانەم نەناسم، بەڵام من زۆر ئازاری لێ دەچێژم، کاتگەی زۆر قورس بوون بۆ من، تاکو من زینددوو بم ئەو دیمەنانە لەبیر ناکەم، کەی باسی فەرمانەکە دەکرێت دیمەنی ئەم زیندانە و ئەو ژنانە دێتە بەر چاوم.
”ئێمە دەست لە خاکەکەمان هەڵناگرین”
دایە لەیلێ دایکی قوربانییەکە و لەسەر بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ شنگال و ئێزدییەکان کار و خەبات بەڕێوەدەبات، لەمە بە دواوەش چی بێت با ببێت دەست لە خاکی خۆی هەڵناگرێت، وتی: ئەگەر ئێمە زووتر ڕێبەر عەبدوڵامان بناسایە ڕەنگە تووشی ئەم فەرمانە نەبووباین.
ئایاچەند کەس بوون؟ چی ژیان کردووە؟ چەند لەوان زیندوون؟ چی بەسەر ئەو منداڵانە هاتەوە؟ بەم پرسیارە بێوەڵامانە لەو ماڵەداین، کارمان ئەوەیە؛ بەڵگە بکەین، بیکەینە ماڵی مێژوو، بەڵام بەرپرسان چی دەکەن؟ ئایا دەستیان دەخەنە ژێر بەرد و لە ڕێگەی لێپرسینەوەدا دەڕۆن؟
بەردەوام دەبێت...