"لە دژی هێرشەکان پەیاممان بەرخۆدانە"
ئەندامانی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان تیشکیان خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتیان: لە دژی هێرشەکان پەیاممان بەرخۆدانە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-هێرشه داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامه، لە ١١ی شوبات دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بینای فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، سۆرخوین ڕۆژهەڵات و ئازادی دێریک کە لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کرد، گیانیان لەدەستدا، ئەندامانی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە تیشکیان خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکە و ڕایانگەیاند کە هێرشەکان ناتوانن ئیرادەی گەل بشکێنن.
"شەهیدانی کەمئەندامانی سەنگەر شایەتی بەرخۆدان و تێکۆشانن"
سەنا مەحمود وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر هێرشێک بوو بۆ سەر نیشانەی مێژوو وتیش: بە توندی ئیدانەی هێرشەکان دەکەین، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەم دواییانە هێرشی کردە سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەرو بریندار و شەهید هەبوو، ئەوان شایەتی هەموو ساتەکانی بەرخۆدان و خەبات و دەستکەوتەکانن، بۆیە بە بەهادار دەیبینین چونکە ئێمە بەشێک لە لەشمان دەبەخشین بۆ ئەوەی گەل ژیانێکی شکۆمەندانە بژین. بۆیە ئەم هێرشانە نەک تەنها بۆ سەر کەمئەندامانی سەنگەر دەبینین، بەڵکو لەسەر مێژوو و بوون و داهاتووی گەلانی ناوچەکەش دەبینین.
سەنا مەحمود لە کۆتایی قسەکانیدا وتی : چەندین هاوڕێی دڵسۆز هەن لە فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەردا، چونکە دەوڵەتی تورکیا لە هێز و ئیرادەیان دەترسێت بۆیە کردنیە ئامانج، هەروەها ئەو هاوڕێیانەی کە بەشێک لە لەشیان بەخشیووە سوورن لەسەر گەیشتن بە دۆزەکەیان، فیدراسیۆنەکە ناوەندی ئازادی و گیانبەخشینە، پەیاممان ئەوەیە تا کۆتایی تێدەکۆشین و ئازادی بەدەست دەهێنین، ئەم هێرشە ناڕەواییە و دژی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە، هەروەها ئیدانەی بێدەنگییەکەی ئێستا دەکەین.
"ئەوان نموونە و شایەتحاڵی ئەم بەرخۆدانە بوون"
تەرفا فەواز ئیبراهیم، ئەندامی کۆمەڵەی بنەمالەئ شەهیدانی تل تەمر، پشتڕاستی کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا ئەو سەربازانەی شەڕیان دژ بە تیرۆریزمی داعش کردووە بە ئامانج گرتووە، وتی: ئەوانەی کرانە ئامانج ئەوانە بوون کە بەرەنگاری هێزێکی تیرۆریستی بوون کە هەموو جیهان لێی دەترسان و بەشێک لە ژیانیان بەخشی بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە تیرۆریزم، ئەوان نموونە و بەها و شایەتحاڵی ئەم بەرخۆدانە بوون. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بە هێرشەکانی لەناویان ببات بۆ ئەوەی ڕاستییەکەی نەزاندرێت.
تەرفا فەواز لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، تا کۆتایی پشتیوانی بریندارەکان دەکەن و بۆ ئازادی دەجەنگن و بەرخۆدانیان زیاتر دەکەن.