'لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان لە ڕێگەی هونەرەوە زمانی کوردی خۆیان بەهێزتر کرد'
سومەیە محەمەد، هونەرمەندی ئاوارە و هاوڵاتی سەرێکانی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند، پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا نەیتوانیوە بە زمانی دایکی گۆرانی بڵێت، ژنان دوای شۆڕش هونەری کوردی خۆیان بەهێزتر کردووە.

نەغم چاچان
قامیشلۆ- ژنانی کورد هونەرەکەیان لە ئازار و هیوا وەرگرتووە. پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا، زۆر بوار لە سنوور دەرچوون بۆیان، لەوانەش هونەر و سنووردارکردنی توندیان بۆ دانرابوو. بەڵام دوای شۆڕش، ژنان توانیان لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، هونەری و بوارەکانی دیکەدا پەرە بەخۆیان بدەن.
"من ناچار بووم بە عەرەبی گۆرانی بڵێم"
سومەیە محەمەد کە لە تەمەنی گەنجیەوە خولیای هونەری پەرەپێداوە، پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا بە نهێنی درێژە بە کارە فەرهەنگی و هونەرییەکانی دەدات وتی: من لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووم، لە تەمەنێکی بچووکەوە حەزم لە هونەر بوو، هەرچەند سۆز و خولیای خۆم بۆی پێناسە بکەم، هەمیشە بە کەم دەمێنێتەوە، بێگومان ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوومەوە، ئەو هونەرانەی کە خۆشم دەویست، بەتایبەتی مۆسیقا و گۆرانی، پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەتایبەتی بۆ ژنان، لە ژێر زمانماندا شاراوەیی مانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،"لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە حەزم لە مۆسیقا بووە و حەزم دەکرد گۆرانی بڵێم، کاتێک لە خوێندنگە بووم مامۆستاکانم داوایان لێدەکردم بەشداری پێشبڕکێکان بکەم، چونکە پێش شۆڕش ئێمە لە خوێندنگەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی پێشووی سووریادا بووین، هەستم بە توڕەیی دەکرد کاتێک پێیان دەوتم کە ناتوانم گۆرانی بڵێم بە زمانی خۆم، بەو پێیەی زمانی کوردی لەو کاتەدا قەدەغە بوو،بە زمانی عەرەبی خۆم ئامادە دەکرد بۆ گۆرانی وتن لە نەورۆز، ٨ی ئادار، ١٥ی ئاب و ٢٨ی تشرینی دووەم، ئەمانە ڕۆژانی تایبەتن بۆ من.
"ژن چۆن دەتوانێت کاری هونەر بکات؟"
سومەیە محەمەد سەرنجی بۆ ئەو سەختییانە ڕاکێشا کە لە ژیانی هونەریدا ڕووبەڕووی بووەوە وتی: دوای هاوسەرگیرییەکەم پەیوەندیم بە خێزانێکی نوێوە کرد، ڕووبەڕووی سەختی بوومەوە، نەمدەزانی چۆن خێزانە نوێیەکەم ڕازی بکەم کە ڕێگەم بدەن بەردەوام بم لە کارە هونەریەکەم، ئەوان دەیانپرسی 'ژن چۆن دەتوانێت کاری هونەر بکات؟
بەڵام بە پێچەوانەوە دەمزانی کە ژن دەبێت ئیرادەی خۆی بپارێزێت و بەردەوام بێت لە کارەکەی”.
"پێویستە هەمووان بەشداری لە کولتوورەکەدا بکەن."
سەبارەت بەو کار و هەوڵانەی دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا داویانە، وتی: لە ساڵی ٢٠١٣ ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریمان لە سری کانیە لە دەستی ڕژێمی پێشوو ڕزگارکرا. چەندین بەش و تیممان دامەزراند، دواتر ئاستی کارەکان بلوری بوون. دەبێت هەمیشە قسەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبیرمان بێت، 'لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە، دەبێت هەمووان لەخۆ بگرین، هەموو زمان و نەتەوەکانلە باوەشی بگرین.' بەهۆی شۆڕشی ڕۆژئاواوە، زۆرێک لە ژنان ئێستا هونەرمەند و ئەکتەر و گۆرانیبێژ و نووسەر و سیاسەتمەدارن.
سەبارەت بە تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شاری سری کانییە/راس عەین، وتی: لە ساڵی ٢٠١٩ تورکیا هێرشی کردە سەر شارەکە و هاوڵاتیانی ناچارکرد هەڵبێن، بەڵام بەشێکی زۆریان خاکی خۆیان بەجێنەهێشت، هیوایەکی زۆرمان هەیە کە ڕۆژێک بێت بگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان. ئێمە بەردەوامین لە کارە ڕێکخراوەییەکانمان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بەردەوامین لە هونەرەکەمان.