لە دێرەزوور بەهۆی بۆردومانەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە دێرەزوور هێزەکانی شام و چەتەکان بەناوی بەرگری شارستانی بۆردومانی گوندەکانیان کردو ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی حکومەتی شام و چەتەکانی بەرگری شارستانی کە سەر بە حکومەتن بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کانتۆنی دێرەزوور.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی قەسەدەوە دەستکەوتوون، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی شام کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک گوندەکانی دەحلا، جەدیدە بەکارەیان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.

 

 بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەی سەر گوندی جەدیدە، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیان تێدایە، هەروەها لە گوندی دەحلا چوار کەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

 

ناوی ئەو کەسانەی لە گوندی دەحلا گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەیە: ماریایاسر یاسین ئەلزیر ١٢ ساڵ، ئیستبرەق یاسر یاسین ئەلزیر ٥ ساڵ، نادین سەلیچ عەبید ٢٢ ساڵ، باوکیان یاسر یاسین ئەلزیر ٣٧ ساڵ.

 

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن: ئیلاف یاسر یاسین ئەلزیر ساڵ و ٦ مانگ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە، ڕ ەخەدمحەمەد ئەلزیر تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕەکەی شەم بەشار ئەلزیر تەمەن چوار مانگ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی جەدیدە بەکار.