لە دەرا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

لە ناوچەی دەرا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە و دیاری کرا کە ژن و منداڵی تێدایە، بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە ٥٠ تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیەندرا کە دوێنێ گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری ئیزرا کە دەکەوێتە ناوچەی دەرای سووریا دۆزرایەوە.

 

 تەنها ٥ تەرم لە گۆڕەکە دەرهێنراون، بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە ٥٠ تەرم لەناو گۆڕەکەدا هەیە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا دەرهێنانی تەرمەکانی دیکە ئاستەنگی لەبەردەمدایە.

 

 لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری سەنەمێن لە باکووری دەرا دۆزرایەوە، هەروەها لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، گۆڕێکی بەکۆمەڵێکی دیکە لە گۆڕستانی کوێت لە دەوروبەری شاری ئیزرا کە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی "دیفاع وەتەنی"دا بووە، دۆزرایەوە،۳۱  تەرم لە گۆڕەکە دەرهێنراون کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو.