لە بەسرە تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی نەناسراو لە ناو فەردەیەکدا لە شەتول بەسرە، لە نزیک پردی محەممەد قاسم لە ناوەڕاستی شارەکە دۆزرایەوە، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیار بووە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی نەناسراو لە نزیک پردی محەمەد قاسم و شەتول بەسرە لە ناو فەردەیەکدا دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکان تەمەنی لە بیستەکاندایە.
شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیار بووە، قوربانییەکە هیچ بەڵگەنامەیەکی ناسنامەی پێنەبووە، بۆ ئەوەى ناسنامەکەی ئاشکرا بکات.
هەروەها پۆلیسی بەسرە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەڵگەی تاوان، لێکۆڵینەوەیەکیان بۆ دیاریکردنی ناسنامەکەی و ئاشکراکردنی وردەکاریی تاوانەکە و هۆکارەکانی دەستپێکردووە.