لە بۆردۆ کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێکخراوکردنی هەرەوەزیی ژنان بەڕێوەچوو
لە شاری بۆردۆی فەرەنسا سەبارەت بە پرۆسەی بنیادنان و ڕێکخستنی هەرەوەزی "کوپەراکتیڤ"ی ژنان کۆبوونەوەیەک بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان ڕێکخرا.
ناوەندی هەواڵ
لە بۆردۆی فەرەنسا کۆبوونەوەیەک بۆ ڕێکخراوکردنی هەرەوەزیی ژنان بەڕێوەچوو تێیدا سەبارەت بە ئامانجی هەروەزیی ژنان، گۆڕەپانەکانی کارکردن و مۆدێلی ڕێکخراوکردن زانیاری بڵاوکرایەوە و تیشک خرایە سەر گرنگیی بونیادنانی تۆڕەکانی پشتیوانی لەسەر بنەمای هەوڵ و بەرهەمهێنانی ژنان.
هەروەها بابەتەکانی وەکو بەهێزکردنی ئەو پرۆژانەی کە سەربەخۆیی ئابووریی ژنان بەهێز دەکات، دەرخستنی کاری ژنان و بنیادنانی گۆڕەپانی کارکردنی نوێ لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ وتووێژیان لەبارەوە کرا.
دوای کۆبوونەوەی هۆشیارکردنەوەکە، بەشداربووان دووبارە کۆبوونەوەو بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕوو. تێیدا باس لەوە کرا کە پێویستە ژنان لەژێر چەتری کوپەراکتیڤەکەدا چالاکانە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە پرۆسەی ڕێکخراوبووندا بکەن.
دواتر ژنان ڕایانگەیاند کە هەروەرزییەکە تەنها هەوڵێک نییە پەیوەست بە ئابووری و لە هەمانکاتدا پێویستە ببێتە گۆڕەپانێک کە تێیدا ژنان پشتیوانی لە یەکتر بکەن، ئەزموونەکانی خۆیان بەش بکەن و پێکەوە پرۆژەی هاوبەش پەرەپێبدەن.