لە بەغدا فەرمانبەران بۆ مافەکانیان خۆپیشاندانیان کرد بەڵام ژنان بەشدار نەبوون

ئەمڕۆ ١ی ئایار، فەرمانبەرانی پارێزگاکانی بەغدا، دیوانیە و بەسرە خۆپیشاندانیان بۆ داوای مافەکانیان ئەنجامدا، بەڵام تەنها فەرمانبەرانی پیاو بوون و ژنان بەشدار نەبوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١ی ئایار لە ڕۆژی جییهانی کرێکارن فەرمانبەرانی پارێزگاکانی بەغدا، دیوانیە و بەسرە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای گۆڕانکارییان لە پێوەرەکانی زیادکردنی مووچەدا کرد.

 

بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان تەنها فەرمانبەرانی پیاو بوون و بەپێی ئەو وێنانەی لە ڕاگەیاندنەکانەوە بلاوبوونەتەوە هیچ فەرمانبەرێکی ژن بەشدارنەبوون.

 

فەرمانبەرانی عێراق چەند جارێک خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای زیادکردنى مووچەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکراوە.