لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا باری نائاسایی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی ئەو وڵاتە، باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

 

بەیاننامەکەی خۆبەڕێوەبەری بەم شێوەیەیە: بەهۆی نائارامییەکانی سەرتاسەری سووریا، داوا لە گەلەکەمان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە، سەرجەم دامودەزگا و لایەنەکان، ڕێکخراوەکان و گەنجان دەکەین بچنە دۆخی ئامادەباشییەوە و كار بكەن بۆ پاراستنی شار و گوندەكان لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، بە لەبەرچاوگرتنی تێكچوونی دۆخی ئەمنی سووریا، داوا لە هەموو لایەك دەكەین بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مرۆیی خۆیان لە ئەستۆ بگرن لەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك كە ڕەنگە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكانمان.

 

هەروەها جەختیان لە گرنگی هاوكاری نێوان هەموو لایەنەكان كرد، بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ناوچەكە و ڕێگریكردن لە هەر هێرشێك یان هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیری