لە ٤٨ کاتژمێردا ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شەنگال

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕوونیکردەوە، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و لە ترسی گیانی خۆیان زیاتر لە ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕانەونەتەوە بۆ شەنگال.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە بارەی بڵاوبوونەوەی وتارێكی پڕ لە ڕق و كینەی فەرماندەیەكی سەربازی پەدەكە لە شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان لە كامپ و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ میدیا ناوخۆییەكان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ خێزانی ئێزدی، کە دانیشتووی چەند كامپ و ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانن، لەوانەش دهۆک، کە لە ترسی گیانى خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال.

 

وتیشی: هۆكاری ئەم گەڕانەوە بەكۆمەڵەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو وتارە پڕ ڕق و كینەى قاسم شەشۆ، کە وایکردووە مەترسى لەسەر ژیانیان هەبێت و بگەڕینەوە زێدى خۆیان لە شەنگال و دەوروبەرى، لەو بارەیەوە تیمەكانی خزمەتگوزاری ئەمنی و كۆچبەران لە ئامادەباشیدان بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ خێزانە گەڕاوەكان، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرێت ژمارەكان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو هێندە زیاد بكات.

 

جگە لەوە پلانێكی بەپەلە هەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی گوند و ناوچە ئێزدیەكانی شەنگال بە مەبەستی جێگیركردنی ئەو خێزانانەی لە ناوچە جیاجیاكانی دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان.