لە ٢٠٢٤دا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە عێراق تۆمارکراوە

لە عێراق، لەمساڵدا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە گشتی تۆمارکراوەو هەروەها لە هەرێمی كوردستان ١٧٩ پێشێلكاری تۆماركراوە.

کۆمەڵەی داکۆکیکار لە مافی ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لەمساڵدا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە گشتی تۆمارکراوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە هەرێمی كوردستان ١٧٩ پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆنامەنووسان تۆماركراوە.

 

ئاشکرا کراوە کە زۆترین پێشێلکاری لە بەغدا بووە کە ١٠٥ حاڵەتی پێشێلكارییەو کەمتریین لە كەركوكە کە ٢٥ حاڵەت تۆماركراوە.