"لە ١ی ئایاردا لە مەیدانەکان دەبین بۆ وەستاندنی سیستمی تاڵانکردن"

ئەلیف توران، سەرۆکی ژووری پزیشکان داوای بەشداریکردنی کرد لە کۆبوونەوەی هەرێمی ئیلح لە ١ی ئایاردا، کە بە بەشداری ٩ شار بەڕێوەدەچێت و وتی: ئەو ڕۆژە لە مەیدانەکە دەبین بۆ ئەوەی ڕێگری لەو تاڵانیە بکەین و داواکارییەکانمان دەرببڕین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە باکووری کوردستان، ١ی ئایار، ڕۆژی کرێکاران بە کۆبوونەوەی ناوخۆیی لە وان و ئیلح پیرۆز دەکرێت، لە ئیلح بە بەشداری ٩ شار لە پارکی ژنانی ٨ی ئادار بەڕێوەدەچیت، گەل لە ڕێگای تورگوت ئۆزال کۆدەبنەوەو لەوێوە ڕێپێوان دەکەن بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە.

 

لەو بارەیەوە ئەلیف توران، سەرۆکی ژووری پزیشکان ئاماژەی بەوەکرد، دەنگی خۆیان بۆ کرێکاران و ئەوانەی پارێزگاری لە کرێکاران دەکەن بەرز دەکەنەوە، وەک هەموو ساڵێکیش هەزاران کەس لە ١ی ئایاری ئەمساڵدا پێکەوە دەبن، هەروەها برۆشەر لە ئامەد دابەش دەکەن و بانگهێشتی خەڵک دەکەن بۆ کۆبوونەوەکە، دوای ڕاگەیاندنی ١ی ئایار، سەردانی ئیلح دەکەن و بانگهێشتی هەموو کرێکاران دەکەن بۆ کۆبوونەوەی ١ی ئایار.

 

"ئەم سیستمە ڕێگە بە کرێکاران نادات هەناسە بدەن"

ئەلیف توران ئاماژەی بەوەکرد، کرێکاران لە مەیدانەکاندا دەبن بۆ ئەوەی بڵێن "بەسە" بۆ ئەم سیستمە چەوسێنەر و ناسەلامەتە، وتیشی: لە وڵاتێکدا کە هەژاری و قەیرانی ئابووری زیادیان کردووە و قووڵتر بوونەتەوە، بارودۆخەکە بۆ هیچ کرێکارێک باش نییە، هیچ مەرجێکی کارکردن بە پێی کەرامەتی مرۆڤ بوونی نییە، هەموو کرێکاران لەم دۆخەدا دەژین، کارمەندانی تەندروستی هەموو ڕۆژێک لەم دۆخەدا دەژین، ڕۆژانە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە یان ناچار دەکرێن ٢٤ کاتژمێر ئێشکگری بکەن، ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران گیان لەدەستدەدەن، کرێکارەکان لە دۆخێکی ناسەلامەتدان و مافی کارکردنیان دەخورێت، ئێمە لە پێناو داهاتوویەکی باش و هەلومەرجی کاری باشدا دەبین، مووچەی فەرمانبەران بەرەو خراپتر دەڕوات پێویستە ئەمە بوەستێنین، لە هەموو شوێنێکی تورکیا کرێکاران لە بارودۆخێکی خراپدا کار دەکەن، ئەم سیستمە ڕێگە بە کرێکاران نادات هەناسە بدەن.

 

"ژنان و پەنابەران وەک هێزی کار دەبیندرێن"

ئەلیف توران ئاماژەی بەوەشدا، ڕێژەی هەژاری ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان هەیە، بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، ژمارەی منداڵانی کارکەر لە زیادبووندایە، منداڵان قوتابخانە بەجێدەهێڵن بۆ ئەوەی یارمەتی خێزانەکانیان بدەن، بە تایبەتی ژنان و پەنابەران وەک هێزی کار دەبیندرێن، دەبێت ڕێگری لەمە بکرێت.

 

بانگەواز بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ١ی ئایار

 

ئەلیف توران ئەوەشیخستەڕوو، ئەو کەسانەی زۆرترین کار دەکەن کەمترین دهاتیان هەیە، ئەوان کرێکارن و ئەوان ئەو کەسانەن کە ئەم دۆخە دەگۆڕن، وتیشی: ئەم سیستمە دەگۆڕین، لە ١ی ئایاردا بەم داواکارییە لە مەیدان دەبین، دەنگی خۆمان بۆ کرێکاران و ژنان بەرز دەکەینەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەلیف توران داوای بەشداریکردنی لە کۆبووونەوەی ١ی ئایاردا کردو وتی: با هەموو کرێکارانی جیهان ببنە یەک، لەو ڕۆژەدا پێکەوە لە دژی تاڵانکردن دەڕۆین و دەڵێین بەسە.

 

 

ئیلیف توران داوای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی ۱ی ئایار کرد و وتی: "با هەموو کرێکارانی جیها