کەژەکە: ژنان بە خۆپاراستن و خۆڕێکخستنەوە دەتوانن ڕزگار ببن

کەژەکە ڕایگەیاند، کات کاتی ئەوەیە لە هەموو جێگەیەک بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەرەی ئازادیی ژن، بەرخۆدان و خۆپاراستنی ژن بەرەوپێش ببەین و دەشڵێت: بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین ئەم بەرخۆدانە گەورە بکەن.

کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە دژی دەستدرێژی کردنەسەر ژنە پزیشکێک و کوشتنی لە هیندستان و سەرهەڵدانی سەرتاسەری گەلی هیندستان و ژنان، ڕاگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە و تیایدا سڵاوی لە بەرخۆدانی ژنانی هیندستان کرد.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکەدا هاتووە: لە دژی دەستدرێژیکردن و کوشتنی ژنان کە لە ئاستی قڕکردنی ژناندا ئەنجام دەدرێت، ڕاپەڕینی ژن لە هیندستان و مانگرتنی خەباتکارانی تەندرووستی، هەروەها لە ئەفغانستان چالاکی ژنانی ئەفغانی و دۆستەکانیان لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی تاڵیبان و لە ئێران بەرخۆدانی ژنان لە دژی لەسێدارەدان، کە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا لە بەرامبەر سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووسان پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی بڕایەوە، لە تیکۆشانی ئازادیی ژندا بووە بە پرۆسەیەکی گرنگ.

 

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:

سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و پیاوسالاریی لە ناو قەیرانێکی قوڵدایە، دەسەڵاتداری پیاوسالاریی و سەرمایەداریی بە دەستبەسەرداگرتنی گۆڕەپانە نوێیەکانی هاوبەشیکردنی زانیاری بە چەوساندنەوە و شەڕ هەوڵدەدات قەیرانەکانی دەسەڵاتداریی خۆی چارەسەربکات و درێژە بە خۆی بدات، ئەو قۆناغەی کە تێیداین، قۆناغێکی قەیراناوی لەم شێوەیە و ئەمەش بە شەڕی سێهەمی جیهانی ناودەبرێت.

 

شەڕی سێهەمی جیهانیی لە دەووری ئایدۆلۆژیایی ڕەگەزپەرستی و دینگەرایی بەرێوەدەبردرێت، وڵات، گەل، ژن لە ژێر چەوساندنەوە و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی هێزە هەژموونخوازەکاندان، لە شەڕی هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، نیولیبراڵیزم و توندڕەی ئاینی دووڕوی یەک دراون و لە دوژمنایەتیکردنی ژن، کوشتنی ژن، هێرشی سەر جەستەی ژن وەک کاری بنەڕەتی خۆیان بەڕێوەیدەبەن، شەڕکردن لە دژی ژن کە هەزاران ساڵە ڕاگەیاندراوە، بە شێوەیەکی قورس بەڕێوەدەبردرێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەفریقا و باکووری ئەفریقا ئەو ناوچانەن کە ڕۆژانە ژنانی تێدا دەکوژرێت.

 

لەسەرووی هەموویەوە لە ئێران، ئەفغانستان، هیندستان، کوردستان، عێراق، تورکیا، بەنگلادش، لیبیا، ئەمریکای لاتیندا دەوڵەت نەتەوە و پیاوسالاریی هەوڵدەدن قەیرانەکانیان بە شەڕکردن لە دژی ژن چارەسەربکەن، هەڕەشەکان لە دژی ئێمە لە هەموو کاتێک بەرفراوانترە.

 

بە ڕێکەوتنی عێراق- تورکیا- پەدەکە- بەغدادا، پادێ کە پارتێکی سیاسیە لە شنگال داخرا و دەخوازرێت هێزەکانی خۆپاراستنی وەک یەبەشە- یەژەشە وەک هێزی دەرەوەی یاسا ڕابگەیەنرێنن و کۆتاییان پێبهێنرێت، داعش لە شنگالدا دەستی بە سیاسەتی قڕکردنی ژنان کرد و لەوێوە بە هەموو جیهاندا بڵاویکردەوە، بۆیە هاوپەیمانێتی تورکیا- عێراق- پەدەکە لە دژی شنگال، هاوپەیمانێتکی شاراوەی داعشییە، ئەم هاوپەیمانێتییە دەرخەری ئەوەیە کە ژن لە تەواوی جیهاندا ڕووبەرووی چەمکێکی نوێی شەڕانگێزی بوونەتەوە.

 

کۆمەڵکوژی ژنان لە چەندین ڕووی جەستەیی، سیاسی، ئابووری و ئەخلاقیەوە بەڕێوەدەبردرێت، لە دژی کۆمەڵکوژی، دەستدرێژیی و قڕکردنی ژن گەر خۆپاراستنی ژن، چالاکی ئابووری، جەستەیی، ئەخلاقی، سیاسی و ڕێکخستیەوە لە هەموو ڕوویەکەوە گەورە نەکەین، ئەوا ژیان و ئازادی ژن ڕووبەڕووی لەدەستدانێکی گەورە و تراژیدی دەبێتەوە.

 

ڕاپەڕینی ژن، ڕێکخستنی ژن، ئامرازە چەکدارییەکانی خۆپاراستنی ژن، شەڕی خۆپاراستنە،  بەرەی بەرخۆدانی دیموکراتیکی و شۆڕشگێڕی شەڕی سێهەمینی جیهانی ببێتە سیستەمی جێگرەوە و بەرخۆدانی ئازادیخوازی ژن، لە ئاستێکی یەکلایکەرەوەی مێژویداین  و بەرخۆدانی ژن بووە بە خاوەنی ئەرکێکی شۆڕشگێڕی و ڕۆڵێکی مێژوویی لەم شێوەیە.

 

فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادیی” بووە بە دروشمی بەرخۆدانی ژنانی جیهان، ڕاپەڕینەکانی هیندستان لە دژی کۆمەڵکووژی ژنان وەک بەرخۆدانێکی خۆپاراستن پیرۆز دەکەین و بانگەوازی لە هەموو تەڤگەرەکانی ژنان دەکەین ئەم بەرخۆدانە گەرورە بکەن، لە دڵەوە لەگەڵ ژنانی هند، ئەفغانستانی، فارس، عەرەب، ئەفریقا و هەموو ژنان لە ڕژهەڵات و ڕۆژئاواداین.

 

کات کاتی ئەوەیە لە هەموو جێگەیەک بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەرەی ئازادی ژن، بەرخۆدان و خۆپاراستنی ژن بەرەوپێش ببەین، سیستەمی کۆنفیدراڵی ژن دامەزرێنین و ئازادی بکەین بە تاکە جێگەرەوەی جیهانی، ڕوونە ئەو سیستەمە بەرخۆدانانەی کە ناتوانن خۆیان ڕێکبخەن، توانای مانەوەیان نابێ؛ بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە خەباتی خۆمان بکەین، خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و سەربکەوین، کاتی ئەوە هاتووە وەک تەڤگەرەکانی ژن هێزمان یەکبخەین.