کەژەکە: سڕی سورەیا ئۆندەر وەک کەسی نەمری هەڤاڵایەتی لە خەباتی ئێمەدا دەژی

کوردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، بەهۆی گیان لە دەستدانی هێژا سری سورەیا ئۆندەر، هاوڕێ و قاسیدی ئاشتیی گەلی کورد، شوێنکەوتەی نەریتی شۆڕشگێڕی گەلی تورکمان بابا ئیسحاق، زۆر خەمبارن.

ناوەندی هەواڵ

 

کوردیناسیۆنی کەژەکە بەهۆی گیان لە دەستدانی سڕی سورەیا ئوندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەهۆی کۆچی دوای دۆستی هێژا، هاوڕی و قاسیدی ئاشتیی گەلی کورد، شوێنکەوتەی نەریتی شۆڕشگێری گەلی تورکمان بابا ئیسحاق، زۆر خەمبارین. لە ڕێبەر ئاپۆ، دایکی هێژای ئەو، کچەکەی و هەموو گەلەکەمان سەرەخۆشی دەکەین.


ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە بەمجۆرەیە:
"هاوڕێیانی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ حەقی قەرار و کەماڵ پیر بوون کە دوو نەوەی زۆر هێژای گەلی تورک بوون. دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لە لێگەڕینی ئاشتیی، لە لایەن نەوەی زۆر هێژای گەلی تورکمان سڕی سوورەیا ئۆندەرەوە ئەنجام درا. سڕی سورەیا ئۆندەر لە دژی ئەوکەسانەی کە دەیانویست بە ژەهری نەتەوەپەرەستی گەلان بکەن بە دووژمنی یەک و ڕژێمی قڕکردن بە هەمیشەیی بکەن، نمونەی بەرچاوی پەیوەندی خوشک-برایەتی یەکسان و ئازادی نیشان دا.


میراسی ئاشتی کە زانا و کەسایەتی ئاشتیی، ئازادی و یەکسانی سڕی سوورەیا ئۆندەر ئافراندی، لەم خاکە جارێکی دیکە مرۆڤایەتییەکی مەزنی هێناوەتە ئاراوە. دڵسۆزی بۆ بیرەوەرییەکەی دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ئەم مرۆڤایەتییە مەزنە، بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ئاشتی مەزن و سەرخستنی ئەم تێکۆشانە دەبێت. باری زۆر قورسی گەلی کورد و تورکی خستەسەرشانی خۆی و بۆ ئاشتیی فیداکاری بە ژیانی خۆییەوە کرد، بەم شێوەیە تێکۆشانی بۆ ئاشتیی خستەپێش خۆی. ئەو بە فیداکاری و ڕەنجدەری ئاشتیی نەمر، شەهید بوو. هەربۆیە هاوڕێمان سڕی سوورەیا ئوندەر بەرپرسیارێتییەکی مەزنی بۆ هەموومان بە جێ هێشت. پاراستن و درێژەدان بە مرۆڤایەتییەکەی بۆ ئێمە قەرزێکە. گەل، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی تورکیا لە کەسێتی سڕی سوورەیا ئوندەردا خوشک-برایەتی، دۆستایەتی و جوانی ئاشتییان بینی. دەبێت خاوەندارێتی لە تێکۆشانی بکرێت، مەزنکردن و هێنانی ئاشتی بۆ ئەم خاکە دەبێت ببێتە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی.


ئێمە سری سورەیا ئۆندەر بە بەڵێنی بەدیهێنانی خوشک-برایەتی گەلان، بەدیهێنانی پەیوەندی ئازاد و یەکسانی گەلان بە ڕی دەکەین. وەک کەسایەتییەکی نەمری هاوڕێیەتی و دۆستایەتیی مانادار لە تێکۆشانەکانماندا هەمیشە یادی دەکەینەوە."