کەژەکە: بانگەوازی ٢٧ی شوبات بانگەوازییە بۆ بونیادنانی وڵاتێک کە بەهای ڕاستەقینە بە کار دەدات

کۆردیناسیۆنی کەژەکە دەڵێت: پێویستە لە پێناو ئازادی کار و ڕەنجدەراندا سیستمی پیاوسالاری هەڵبوەشێتەوە، تا ژن ئازاد نەبێت ژیان ئازاد نابێت، تا ژیانیش ئازاد نەبێت کار ئازاد نابێت.

ناوەندی هەواڵ 

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکار و ڕەنجدەران، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ئەوەی هەموو کرێکارانی جیهان بەبێ جیاوازی لە دەوری هەمان ئامانجی هاوبەش کۆدەکاتەوە، ڕۆژی ڕەنج، پشتیوانی و یەکێتییە. کۆردیناسیۆنی کەژەکە ١ی ئایاری بەتایبەت لە مەزنترین ڕەنجدەری ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها لە ژنانی ڕەنجدەر کە لە دژی ئەم سیستەمە داڕزاوە تێدەکۆشن، لە دایکان و مرۆڤایەتی پیرۆز کرد و گوتی: "ئایار لە هەمان کاتدا مانگی شەهیدانە. شەهیدانی مانگی ئایارمان، هەموو شەهیدانی ١ی ئایار کە تێکۆشانیان بە گیانی بەخشی خۆیان مەزن کرد، بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ڕەنجیان بە سەرکەووتن تاجدار بکەین.

 

سیستەم زۆر زیاتر هێرشی سەر ژنانی کردووە

ڕەنج، بەهای بنەڕەتییە کە کۆمەڵگە درووستیدەکات. بەبێ ڕەنج هیچ ڕێی تێناچێت مرۆڤ باسی هەبوونی کۆمەڵگە یان کۆمەڵایەتیبوونیش بکات. ئەوە ڕەنجکێشان و ئارەقەی کرێکارانە کۆمەڵگەی کردووە بە کۆمەڵگە. لەبەر ئەم هۆکارە، سیستەمی سەرمایەداری پیاو، هەموو کاتێک هەوڵێ داوە لە بەهای ڕەنج دان کەمبکاتەوە و زەحمەتکێشان و ئارەقەکردنی کرێکار و ڕەنجدەر کەمبکاتەوە. کاتێک ئەم کارە دەکات، بەتایبەت ژنان دەگرێتە ئامانج کە خاوەن ئابووری ڕاستەقینەن.

 

ژن، کۆیلەی بێ بەرانبەر یان هەرزانترین ڕەنجی ئەم سیستەمەیە، لە ئازاددترین خەباتەکانی دوورخراونەتەوە و کراون بە کۆیلەی ماڵ. ئەو دایکەی کە دەبێژن بەهەشت لەژێر پێییەکانییدایە، ناچارکراون هەموو کات بە دوای بەدەستهێنانی خواردندا بگەرێن و لەژێر باری لێگەڕینی خاوەنداریکردن لە منداڵەکەیدا سەرکووت دەکرێت. ئەم سیستەمە کە بەچاوی پارە و قازانجەوە لە ئابووری دەڕوانێت، وێڕای ئەوەی دایک شەو و ڕۆژ کاردەکات، بەڵام هەرگیز مانای نەداوە بە ڕەنجی دایکان و چاوپۆشێ لێدەکات. بە پارچەکردنی هۆش، هێز و بەژنیان لە بازار دەفرۆشرێن و وەک کرێکارێکی بێ بەها دەبینرێن. کاتێک وەک کرێکاری وەرزی دەچنە شارەگەورە و میترۆپۆڵەکان، لەوێ تراژیدایی مەزنییان بەسەردا دێت، دەستدرێژیکردن، چەوساندنەوە و بەر هێرشێ ڕەگەزپەرستی سیستەمی سەردەستەی پیاو دەبنەوە. وێڕای ئەوەی لە سەختترین کارەکاندا کاریان پێدەکرێت، کەچی کرێی خۆیانش وەرناگرن، بەر فشاری دەروونی دەکەون، تا ئەو رادەیەیی نەشتوانن کاربکەن.

 

منداڵان بۆئەوەی هاوکاری لە پەیداکردنی بژێوی خێزانەکەیان بکەن، لە تەمەنێکی کەمەوە دەست بە کارکردن دەکەن، لانیکەم هێندەی ژنان دەبنە قوربانی، بە کرێی کەم لە بارودۆخی زۆر سەختدا و بێ ئاسایشدا کاریان پێدەکرێت.

 

کرێکار، لە کرێ کەمەوە بیگرە تا لەکاردەکردنی بە ئارەزوومەندانە و تا ئاستی قڕکردنیان بە تاوانەکانی کار ڕوبەرووکراونەتەوە، کەسانێک کە ٤٠-٥٠ ساڵ کاردەکەن دوای خانەنشین بوون لە تاوانەکانی کارکردنەوە لە کەرتی بیناسازییدا دەکوژرێن و ناچاردەبن بۆ پەیداکردنی نانێکی هەرزان بە چەندین کاتژمێر لەوێدا بێمێننەوە. دیسان، لە کشتووکاڵ کردنەوە تا بگات بە ئاژەڵداری، کە بنەڕەتیترین کارەکانی ئابووری مرۆڤە بە دەستی دەوڵەت تاڵان کراون و بەرهەمەکانیان لە شەقامەکاندا دەرێژن. کرێکاران کە داوای مافەکانیان دەکەن لە شەقام و کۆڵانەکاندا لە لایەن خاوەنکار و کارمەندانی دەوڵەتەوە ڕووبەڕووی لێدان دەبنەوە.

 

سیستەمی دەوڵەتی دز و چەتە زیاتر بوون

شەڕ و قەیرانی ئابووری و برسێتی و تینوێتی و کۆچبەر و کێشەکانی پەروەردە و تەندرووستی لە تەواوی جیهان، تەواوی ژیانیان قەیراناوی کردووە. سیستەمی سەرمایەداری هەموو وزەی کۆمەڵگە سەرفدەکات بۆ دۆزینەوەی تیکەیەک نان لەپێناو مانەوەدا، هەوڵدەدات ئەو قەیرانانەی خووڵقاندوویەتی بە قەیرانی ئابووری بیانشارێتەوە. لەلایەک کۆمەڵگایەک ڕووبەڕووی برسێتی دەبێتەوە، لەلایەکی ترەوە سیستەمی دەوڵەتی دز و چەتەکان کە ژمارەیان زیادی کردووە نازانن ئەو شتانەی لە گەلی دەدزن لە کوێ دایبنێن. هەرچەندە سەرمایەداری بەو بانگەشەیە سەریهەڵدا کە سیستەمێکی جیهانگیرە، بەڵام ئەو قەیرانانەی ئەمڕۆ تووشی دەبین، جارێکی دیکە پێویستی سۆسیالیزمیان سەلماندووە. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای دەربازبوون لەم قەیرانە لە ژیانی سۆسیالیستیدا دۆزیەوە و ڕێگای خەباتی ئێمەی پێناسە کرد کە بێ سۆسیالیزم بوون بە واتای بێ هەناسە بوون. ڕێبەر ئاپۆ سۆسیالیزمی وەک ڕێگەچارەی دەربازبوون لەم قەیرانە بینی، بەو پێناسەیەی کە نەبوونی سۆسیالیزم نەبوونی هەناسەیە، ڕێگەی تێکۆشانمانی دیاری کرد.

 

سەرمایەداری بکوژی کار و ڕەنجە

سۆسیالیزم واتە کار و خەبات، بەڵام نەک ئەو کار و خەباتەی دەچێتە خزمەتی سیستەمی سەرمایەدارییەوە. ئەو کار و ڕەنجەی بۆ پێشکەوتن و فراوانبوونی سەرمایەداری دەدرێت، کار و ڕەنجی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو کوشتنی کار و ڕەنجە. بۆیە لە خەونەکانمانەوە تا ژیانمان، پێویستە کار و خەباتمان بخەینە خزمەتی ژیانی ئازادەوە.

 

کاری ژنان، پیرۆزترین کارە

گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین سەدەیە لەژێردەستی کۆلۆنیالیزم و داگیرکاریدا بوون و بە دەستبەسەرداگرتنی خاک و ڕەنجیان، بە زۆر کەوتوونەتە ڕەوشێکەوە کە دژبەری کار و ڕەنجی خۆیان بوون. ئێمە دەزانین کە ئەمە تێکۆشانێکی وڵاتپارێزانەی مەزنی دەوێت و بەبێ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک کار ئازاد نابێت. چونکە ئەو کارەی لە وڵاتێکی ئازاددا دەکرێت، ئەو کارەی بۆ کۆمەڵگا دەدرێت، کاری کۆمەڵایەتییبوونە. ئەو کارەی کە خزمەت بە ئازادکردنی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی ژیانێکی ئازاد دەکات و ئەو ئارەقەی لەم پێناوەدا دەڕژێت، پیرۆزە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، کار و ڕەنجی دایکان، کاری ژنان، فەرامۆشکراوترین و پشتگوێخراوترین کارە، بەڵام لە هەمان کاتدا پیرۆزترین کارە. لەسەر بنەمای ئەو فەلسەفەیەی کە ژن بناغەی ژیانە، لە ڕۆژێکی وادا، تا ئەو سیستمە پیاوسالارییەی کە کاری ژنان پشتگوێ دەخات، نەڕووخێت، ناتوانین باسی ئازادی و قەدرزانینی ڕاستەقینەی کار و کرێکاران بکەین. بە واتایەکی تر، تا ژن ئازاد نەبێت، ناتوانین ژیان ئازاد بکەین و تا ژیان ئازاد نەکەین، ناتوانێت کار ئازاد بکەین. ئەو کۆمەڵگا ئازاد و دیموکراتیکەی کە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا بنیات نراوە، دەرئەنجامی کاری ژنانە کە خاوەنە ڕاستەقینەکانی ئابووریین.

 

ئەگەرچی ١ی ئایار وەک ڕۆژی یەکێتی و یەکگرتن و تێکۆشانی نێونەتەوەیی کرێکاران پیرۆز دەکرێت، بەڵام لە لایەکی دیکەوە پێویستە بیکەینە ڕۆژی بنیاتنانی سۆسیالیزم و کەسایەتی سۆسیالیستی و ژیانێکی سۆسیالیستی ئازاد لە ئابوورییەکی بەرتەسک. بانگەوازی ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیاندرا، بانگەوازێکە بۆ بنیاتنانی وڵاتێک کە بەهای ڕاستەقینە بە کار دەدات.

 

ڕێبەر ئاپۆ بە ژیانی خۆی ڕێگەی سۆسیالیزم نیشان دەدات

ڕێبەر ئاپۆ ٢٧ ساڵە لەو زیندانەی تێیدایە، بە ژیانێکی سۆسیالیستییانە ئەوەی نیشاندا، کە سۆسیالیزم ژیانێکە. لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە ژنانی کورد و هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە دەیانەوێت هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ بن، بۆ فراوانکردن و بەردەوامیی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١ ی ئایار و لە چالاکییەکانی ٣ ی ئایار بە درووشمی دیالۆگ لەگەڵ ژیانی ئازاد، بەشداری چالاکی و خۆپیشاندانەکان بکەن.

 

با ٣ ی ئایار بکەینە ڕۆژی یەکگرتنی ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، بنیتانانی ژیانی دیموکراتیک و مەزنکردنی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

 

لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە ژنان و گەنجان و دایکان و گوندنشینان و کرێکاران و زەحمەتکێشان دەکەین، خاوەنداری لەم بانگەوازە بکەن و لەسەر ئەم بناغەیە تێبکۆشن".