کەژەکە: بە توندی شەرمەزاری ئەو بێڕێزیانەی کرد کە لە پەرلەماندا بەرانبەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کران
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، بە هیچ جۆرێک ئەو بێڕێزیانە قبوڵ ناکەین کە لە پەرلەماندا بەرانبەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گوتران، وتی: "بە توندی شەرمەزاری دەکەین و ئەمە وەک تاوانی تۆخکردنەوە و برەودان بە شەڕ دەبینین".

ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندراوەکەی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بەم شێوەیەیە:
''گوتەی شۆڤێنی و دزێو و پیاوسالاری کە بەم دوایانە پەرلەمانتاری ئیی پارتی، تورکان چۆمەز و سەرۆکی ئیی پارتی لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ گوتیان، دەرئەنجامی عەقڵێتی دووژمنایەتیی سەد ساڵەیە، وەک کەژەکە بە هیچ شێوەیەک ئەم قسە سووکانە قبوڵ ناکەین و بە توندی شەرمەزاری دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ هاوشێوەی ئەوەی بە دەرزییەک بیرێک هەڵکۆڵێت بە ڕەنج و تێکۆشانێکی مەزنەوە هەوڵدەدات پەرە بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بدات، کە ئارامی بۆ گەلانی تورکیا، گەلی کورد، ژن و منداڵان دەئافرێنێت، لە بەرانبەر ئەمەدا چاند و ڕێبازی سیاسەتی پیاوسالار، نەژادپەرست و شۆڤێنی سەد ساڵە لە دژی گەلان، لە دژی گەلی کورد و ژنان دووژمنایەتی بەڕێوەدەبات، ڕێبەر ئاپۆ مانادارترین ئەڵتەرناتیفی دیموکراتیک دەئافرێنێت، هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئەم تێکۆشانە برەودانە بە دووژمنایەتی و جەختکردنەوەیە لەسەری، نزیکایەتی دژبەریکردن بە مانایی یاریکردنە بە چارەنووسی ٨٢ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا و ٦٠ملیۆن هاوڵاتی کوردستا''.
هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە یاری بە ئایندەی گەل، ژن و منداڵان بکات و بیکات بە قوربانی بەرژەوەندییە کەسییەکانی، ئەوانەی هاوشێوەی توران چۆمەز و دەروێشئۆغلوون ڕانتخۆری جەنگن، کە خاوەنداری لە خوێنڕێژی و شەڕ دەکەن، دەزانین کاتێک شەڕ کۆتای هات و ئاشتی هاتەدی ئەوا ڕانتخۆران بوونیان نامێنێت و زیان بە بەرژوەندییە کەسییەکانیان دەگەیەت، بۆیە وەک داینامیکی کودەتا مامەڵە دەکەن، عەقڵێتی کودەتاچییەکان، پێلانگێڕ، دووژمنی ژن و گەلان هیچ کاتێک دیموکراسی، ئاشتی و خوشک-برایەتی پەسەند ناکات.
''هیچ کاتێک بێ ڕێزیکردن بە ڕێبەر ئاپۆ جێگەی قبوڵ کردن نییە''
دوای ئەوەی لە پەرلەمان بۆ ئەندازیاری ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ژنان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە، پەرە بە شەپۆلێکی دژبەریی بەرانبەر بە ڕێبەر ئاپۆ، بەرانبەر کوردان و ژنان درا، خاوەنداریکردن لە ڕێبەرێک کە ئاشتی دەئافرێنێت و هەنگاوی بوێری گەورە لەم پێناوەدا دەنێت، بەرزکردنەوەی درووشم بۆ وی، کێ نیگەران دەکات و بەدڵی کێ نییە؟ گەر ئەم دەوڵەتە ئاشتی پێكبهێنێت، ئەوکاتە خاوەنداریکردن لە ڕێبەری ئاشتی، گوتنی درووشم بۆی، بۆ تاوان بێت؟ چالاکی و خواستێکە لەسەر بنەمای دیموکراتیک، بۆیە لە دژی ئەمە برەودان بە دژبەریی لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ، دژبەریی کوردان و ژنان هیچ کاتێک قبوڵکراو نییە.
''هەوڵدانە بۆ تێکدانی پرۆسەکە''
هەڵوێستی بێ ڕێزیانە، دووژمنانە و پیاوسالاری لە دژی جێگری سەرۆک پەرلەمان و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بەڕێز پەروین بوڵدان، هەم لە دژی ژنێک و هەمیش لە دژی بەرزترین ڕای پەرلەمان بێ ڕێزییە، ئەمە تاوانە و جێگەی لێ پرسینەوەیە، وەک تەڤگەری ژنان بێ ڕێزی لە دژی بەڕێز پەروین بوڵدان و لە کەسێتی وی دا لەسەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین و ئەم هەڵوێستانە وەک تاوانی هاندانی شەڕ لێکەدەینەوە، ئەم نزیکایەتی و هەوڵدانانە بۆ تێکدانی پرۆسەکەیە، پێویستە هەموو کەسێک لە بەرانبەر ئەمە هۆشیار بێت و لە دژی بوەستێتەوە.
پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک پرۆسەیەکی مێژوویی دەستپێکرا، بەڵام هۆشمەندی شۆڤێنی، نەژادپەرستی و زۆرداری کە هەر لە سەرەتاوە لە گۆڕەپانەکەدا بووە، بووە هۆکاری پەرەسەندیی مەترسیدار، لە بری پشتگیریکردنی ئاشتی و خوشک-برایەتی، ڕاگەیاندنی تورک زمانێکی بەکارهێناوە کە هانی شەڕ و دووژمنایەتی دەدات، هاوکاری ئیی پارتی و نوێنەرەکەی دەکەن تا ئەوەی کۆتای بە پرۆسەکە بهێنن، ئەم دۆخە وڵات بەرە ئاقارێکی مەترسیدار دەبات، لە کاتێکدا کە چارەنووسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە، ئەم هۆشمەندییە کە دووژمنی گەلەکەیەتی، هەوڵ دەدات سوود لە شەڕ وەرگرێت، هێرش کردنە سەر ڕێبەر ئاپۆ کە گەل و ژن وەک پێشەنگی ئاشتی دەیبینن، وڵات پەلکێشی کارەسات دەکات.
''پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ فراوان بکەین''
ئێمە هۆشداری دەدەین، ئەگەر بۆ بەرەوپێشبردنی خوشک-برایەتی و ئاشتی هەزار ساڵەی کورد-تورک دڵسۆزییەک هەبێت، ئەوا پێویستە زمانی ڕاگەیاندنی ڕانتخۆر و شەڕخواز و دزێو، ئەو زمانی سیاسەتە لە چوارچێوەی تاوانی هاندانی شەڕدا ببینرێت و دادگایی بکرێت، ئەگەر دەوڵەت بە ڕاستی جددییە، ئەگەر خزمەت بە ئاشتی دەکات، بەهێزی دەکات، کۆمەڵایەتی دەکات، پێویستە هەنگاوی ئەرێنی بنێت، ئاشتییەکی دیموکراتیک و شکۆمەند مافی گەلانی کورد و تورکە ، مافی ژن و گەنج و منداڵە، وەکو تەڤگەر بە پێشەنگایەتیی دانوستانکاری سەرەکیمان ڕێبەر ئاپۆ، دڵسۆزیی خۆمان لەم مژارەدا نیشانداوە و بەردوامیشین، بەڵام دژبەریی و ئاژاوەگێڕیی لەم شێوەیە قبووڵناکەین و تا کۆتاییش لەدژی تێدەکۆشین.
بەر لە هەمووان لە ژن بانگەواز لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی تورکیا و هەموو لایەنگرانی ئاشتی دەکەین کە دژی ئەمە هەڵوێستی خۆیان نیشانبدەن و هەڵوێستی دیموکراتیکیان بخەنەڕوو، ئاشتییەکی کورد-تورک کە پێشدەکەوێت، بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنان هەنگاوێکی مێژووییە، شەڕێکیش کە بە ئاژاوەگێڕیی کەسانی وەکو توران چۆمەز دەستپێبکات، دەبێتە هۆکار بۆ ڕوودانی دەیان غەززە، دەبێتە شەڕێک کە نەتەوەکان دەکاتە قوربانی و هەمووان لێی زیانمەند دەبن، لەبەرئەوە پێویستە تا کۆتایی خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەین، کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە هاتووەتە کایەوە، بکەوینە خۆمان و بۆئەوەی دانوستانکاری سەرەکی ڕۆڵی خۆی ببینێت، تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ فراوان بکەین.