کژار: ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی بە سیاسەتی نامرۆڤانە بهێنن
کژار لە راگەیەندراوێکدا دەڵیت: پەخشان و وریشە دەنگی کۆمەڵگەی چەوساوە و پشتیوانیی کردنن لە ژنان، داوا دەکەین ڕۆژی چوارشەممە بە مانگرتنی گشتیی و بە دەنگی پەخشان و وریشە کۆتایی بە سایسەتی نامرۆڤانە بهێنن.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەرڵاتی کوردستان "کژار" دژی پەسەندكردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و هەروەها دەرچوونی سزای لە سێدارەدان بۆ وریشە مورادی ڕاگەیەندراوێکیی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، پەخشان و وریشە دەنگی کۆمەڵگەی چەوساوە و پشتیوانیی کردنن لە ناسنامە و ئیرادەی کۆمەڵگە بەتایبەتی ژنان.
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- كژار بەمشێوەیەیە:-
بۆ ژنانی ئازادیخواز و کۆمەڵگایەکی هۆشیار و بە ئاگا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
با لە هەموو کاتێک زیاتر دەنگی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بین.
پاش پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ئیمە شاهیدی پشتیوانییەکی بەرگراوان بووین لە لائەن ژنانی چالاکوان،هونەرمەندان،نووسەران،چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ،کامپینەکان،تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،دایکانی ئاشتی،بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” …هتد بووین. ئەو پشتیوانییەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئازاد کردنی زیندانییانی سیاسیی دەست یێکراوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بوونەتە دەنگی شۆڕش و زیندان، بۆ داخوازییەکانی کۆمەڵگە و بە تایبەت ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕییوە.
نامەکانیان پڕن لە ڕستە کە هەم ئازار و هەم چاکبوونەوە دەردەبڕن،بۆ ئەوەی ژیانیان مانادارتر بکەن، ئێستا ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە، هاوخەباتی زیاتر و دەنگی زیاتر بۆ پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی گرنگە.
پەخشان و وریشە دەنگی کۆمەڵگای چەوساوە و لە هەمان کاتدا هۆشیاری و بە ئاگابوون و پشتیوانیی کردنە لە ناسنامە و ئیرادەی کۆمەڵگە بەتایبەتی ژنان و هەر کردەوەیەکی توندوتیژی دژ بە پەخسان و وریشە، کارێکی توندوتیژییە بەرامبەر بە زیندانیانی دیکە و لە هەمان کاتیشدا هەموو کۆمەڵگە.
لەو بارەیەوە دوێنێ لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی مانگرتنێکی گشتیی لە ڕۆژی جوارشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجامدانی مانگرتنیکی گشتیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکێک لە ڕێوشوێنە پێویستە و بە پەلەکان بۆ پاراستنی گیانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی وەسفکرا و داوا لە کۆمەڵگەی هەمیشە هۆشیاری ڕۆژهەڵ؟اتی کوردستان کرا و لەم رۆژەدا مانگرتن بکەن.ئەم کارە جارێکی تر هەڵوێستی ڕوون و شەفافی گەلەکەمان دەردەخات بەرامبەر بەو سیاسەتانەی ئێران پەیڕەوی دەکات.
ئێمە وەک کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار لە کاتیکدا پشتیوانی لەم بەیاننامە هاوبەشە دەکەین داوا لە سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگە دەکەین بە مانگرتنی گشتیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی کانوونی دووەم ببنە دەنگی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و بە دەنگی بەرزی خۆیان کۆتایی بەو سیاسەتە نامرۆڤانە بهێنن.
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار
٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥