کژار پشتگیری لە هەنگاوی "کاتی تۆڵەسەندنەوە" کرد
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەیاننامەیەکی نووسراو پشتیوانی لە هەنگاوی "کاتی تۆڵەسەندنەوە" دەکات، کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
لە سەرەتای بەیاننامەکەیدا، کژار جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژن و گەنجان لە کۆمەڵگەدا کردەوە و ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆش مێژوو هەمیشە لە هەموو بەشەکانی جیهاندا شاهیدی ئەوە بووە کە پێشەنگەکانی شۆڕش و ڕاپەڕینەکان هەمیشە ژن و گەنجن، گەنجان هێز و توانای کۆمەڵگەکانن، ڕۆحی گەنجان ڕۆحی ڕاپەرین و بەرخۆدانە، کۆمەڵگە بە ژن و گەنج بەهێزتر دەبێت و ئازادی خۆیان بەدەست دەهێنن، لە هەموو شۆڕشەکانی کوردستاندا ژنان و گەنجان هەمیشە خاوەن هێزی پێشەنگ بوون، ئەمەش تا ئەمڕۆ بەردەوامە، لە سەرهەڵدانی شٶڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" ئەوانەی بەردەوام خەبات دەکەن ژن و گەنجن، لە شەقامەکاندا گەنجان کە تاکە هێز و پاراستنیان ئیرادە و خۆشەویستی ئازادییان بوو، بە دڕندەترین شێوە لەلایەن ڕژێمی خوێنڕێژی ئێرانەوە کوژران، ژنان و گەنجان کە بە هەموو هێزی دەنگیانەوە بانگیان دەکرد و داوای ئازادییان دەکرد، ئەشکەنجە دران و زیندانی کران، بە سەدان ژن و گەنج کە ژیانێکی ئازادیان دەویست، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە تۆمەتبار کران و لەبەردەم مرۆڤایەتیدا لە سێدارە دران.
"هەنگاوی 'کاتی تۆڵەسەندنەوە' لە کۆمەڵگەدا بڵاوبووەوە"
لە درێژەی بەیاننامەکەیدا، کژار ڕایگەیاندووە هەنگاوی 'کاتی تۆڵەسەندنەوە' لە ماوەیەکی کورتدا لە کۆمەڵگەدا تەشەنەی کردووە و پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکە بەم قسانە دەربڕی: هەنگاوی 'کاتی تۆڵەسەندنەوە' هەنگاوی هەموومانە، ئەم هەنگاوە بە تەڤگەری ژنانی گەنج و گەنجان دەستیپێکرد، چونکە دەتوانین تۆڵەی شەهیدەکانمان بکەینەوە و خاوەنداری لە شۆڕشی ئازادی بکەین، هەنگاوی 'کاتی تۆڵەسەندنەوە' لە لایەن کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا دەنگێکی مەزن و چالاکی بەرفراوانی هێنایە ئاراوە.
"ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان"
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هەموو گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە هەر خانەیەکی جەستەیاندا هەست بە توڕەیی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکانیان دەکەن، ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان، بۆ ترساندن و دوورکەوتنەوە لە خەبات و بەرخۆدان بۆ ئازادی پەنا بۆ هەموو شێوازێکی چەپەڵ دەبات، بەڵام ژنان و گەنجان و تەواوی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنانەت بۆ ساتێکیش نەترسان و پاشەکشەیان نەکرد، سەردانەواندن لەبەرامبەر ئەم دەسەڵاتە خوێنڕێژە بە واتای خیانەتکردنە لە خوێنی ئەو شەهیدانەی لە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی '"ژن، ژیان، ئازادی" کە گیانیان لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا بەخت کرد، پێویستە ئێمە وەک ژن و گەنج هەرگیز ئەم خیانەتە قبوڵ نەکەین، ڕۆحی گەنج خیانەت نییە، تۆڵەسەندنەوەیە.
"بە هەموو هێزەوە بەشداری ئەم هەنگاوە بکە
" لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، کژار داوای خاوەندارێتی هەنگاوەکەی کرد و بەم قسانە کۆتایی بە بەیاننامەکەی هێنا: ئێمە وەک کژار پشتیوانی خۆمان بۆ شەهید سارا، بیشەنگ، تۆلهلدان، نیکا، سارینا، کۆمار، هەدیس و هەموو ئەمانە دەردەبڕین، هەموو شەهیدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە، جگە لەوەش ڕایدەگەیەنین، بۆ ئەوەی تۆڵەی هەموو ئەو ژن و گەنجانە بکەینەوە کە لەلایەن دەسەڵاتداری گەندەڵەوە کوژراون، پشتیوانی خۆمان بۆ هەنگاوی 'کاتی تۆڵەسەندنەوە'یش دەردەبڕین، لەسەر ئەم بنەمایە کار و تێکۆشانمان لە هەموو بوارەکاندا بەهێزتر دەکەین، هەروەها داوا ل هەموو ژنان و گەنجان دەکەین بۆ ئەوەی بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەشداری ئەم هەنگاوە بکەن و بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە بژین، بە تۆڵەسەندنەوە درێژە بە شۆڕشەکەمان دەدەین و ئازادیمان بەدەست دەهێنین و دەگەینە ژیانێکی شکۆمەندانە.