چالاکوان مەیسون مەجیدی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد

مەیسوون مەجیدی چالاکوانی کورد دوای نزیکەی پێنج مانگ دەستبەسەری لە ئیتالیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نادیارانەی خۆی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، مەیسوون مەجیدی، هاووڵاتیی کورد، چالاکوانی مافی مرۆڤ و فێمینیست، لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بارودۆخی نادیار خۆی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

 

مەیسون مەجیدی، چالاکوانی کورد، پێنج مانگ لەمەوبەر لەکاتی ڕۆشتنی بۆ وڵاتێکی ئەوروپی لەسەر سنووری ئیتالیا دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی چارەنووسی خۆی بزانێت، لە زینداندا ماوەتەوە.

 

مەیسون مەجیدی چالاکوانی مافی مرۆڤ داوای ئازادکردنی لە زیندان کردووە، چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە کە بە پێی یاساکانی ئیتاڵیا تاوانێکی ئەنجامدابێت، بەڵام تا کۆتایی ڕێکارەکان دەخرێتە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە.

 

مەیسوون مەجیدی، یەکێک لە چالاکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی "ژن ژیان ئازادی"، کە لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاوبووەوە، ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ژمارەیەک لە ئاوارە و پەنابەران گەیشتە کەناراوەکانی شاری کرۆتێن لەلایەن بەلەمێک لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیا، بەڵام پۆلیسی ئیتاڵیا دەستبەسەری کرد.