پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری گوێز

گوێز ئاسن و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین E و B و توخمە گرنگەکان بۆ جەستە دابین دەکات، جەستە لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە کۆلیسترۆڵ و شەکرە کەمدەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گوێز بڕی پێویست چەوری و ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و دابەزاندنی کێشی لەش دەدات، هەر بۆیە خواردنی مشتێک گوێز لە ڕۆژێکدا هەستی تێربوون زیاد دەکات بەبێ ئەوەی ببێتە هۆکاری قەڵەوی.

 

کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی درێژخایەن، لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان نیشانی دەدەن تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی وەک کۆلیسترۆڵ، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرەی جۆری دوو، بەردی زراو و شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە، بە تایبەتی بڕێکی زۆر لە ترشە چەورییەکانی تێدایە، لەوانە ئۆمیگا ٣ کە چەورییەکی بەسوودن بۆ دڵ.

 

چارەسەری قەبزی دەکات، بەهۆی ماددەی ڕیشاڵی ناو گوێز چارەسەرێکی زۆر باشەبۆ قەبزی، بۆ دەستکەوتینی سوودی زیاتر باشترە بە تازەیی بخورێت.

 

مێشک بەهێز دەکات، گوێز کە بەتەواوی وەک مێشکی مرۆڤ و نیوەگۆیەکەی وایە، سوودێکی بەرچاوی هەیە بۆ بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز و خێرایی تێگەیشتن.

 

دژە فشاری سروشتی، خواردنی گوێز یارمەتی کەمکردنەوەی فشارەکان دەدات، گوێز بە ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ترشە چەوریەکانی تێدایە، بەهۆی ئەوە خۆراکێکی وزەبەخشە بۆ کاتی تاقیکردنەوەی خوێندکاران دەتوانرێت سوودی لێببینرێت.