بەهۆی گەرمایەکی بێ وێنە لە هیندستان نزیکەی سەد کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەرمایەکی زۆرەوە لە ویلایەتی "ئۆتار پەرداش" و "بیهار" کە هەفتەی ڕابردوو لەم وڵاتە دەستیپێکرد، لانیکەم ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هیندستان ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە قەزای بالیا لە ئۆتار پەرداش گەیشتووەتە ٤٢.٢ پلەی سەدی و لە ئاستی ئاسایی وەرزی تێپەڕاندووە،  بەپێی ڕاپۆرتی بەرپرسان و پزیشکانی هیندستان، ٥٤ کەس لە ئۆتار پەرداش و ٤٤ کەس لە بیهار گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کەشناسی هیندستان، ئەم شەپۆلە گەرمایە لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پزیشکان و دەسەڵاتدارانی هیندستان ڕاپۆرتیان دا کە قوربانیانی گەرما لە ویلایەتی ئۆتار پەرداش ٣٤ کەسە و هەموویان تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوە بووە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پزیشکان و دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە داوا لە کەسانی سەروو ٦٠ ساڵان بکەن بە ڕۆژ لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.

 

گەرمای توندی ئاباڵتی ئۆتار پەرداش بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی فێنککەرەوەی ئاو و هەوای دانیشتووان و ئەم پرسە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی شەقامەکان لە هەندێک شوێن.