لە هەر ١٠ منداڵ یەکێکیان لەبری ئەوەی بچێتە قوتابخانە کاردەکات

لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی ١٦٠ ملیۆن منداڵ کاردەکەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، لەبری ئەوەی بچنە قوتابخانە، نزیکەی لە هەر ١٠ منداڵ یەکێکیان کاردەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

کاریگەرترین چارەسەرەکان بۆ باری نائاسایی کاری منداڵان دابینکردنی کارێکی شایستەیە بۆ گەورەکان، بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن بۆ باشترکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

 

کۆتاییهێنان بە کاری زۆرەملێ، دروستکردنی شوێنی کارکردنی سەلامەت و تەندروست، ڕێکخستنی کارکردنی کرێکاران، هەروەها کۆتاییهێنان بە هەڵاواردنی ئابووری، لەبەرئەوەی کاری منداڵان زۆرجار کاریگەری لەسەر زۆرترین پەراوێزخراو هەیە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی ڕێکخراوی کار و سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف، زیاتر لە نیوەی هەموو ئەوانەی تووشی کاری منداڵان دەبن، نزیکەی ٨٦.٦ ملیۆن لە ئەفریقای ژێر سەحرادا دەژین، نزیکەی ٪ ٢٤ی هەموو منداڵان یەک لە هەر چوار منداڵان لە بری خوێندن کاردەکەن.

 

زۆربەی ئەو مندڵانەی لە کیشوەری ئەفریقا و لە ڕاستیدا لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن، لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کشتوکاڵ ٪ ٧٠ی کاری منداڵان لە جیهاندا پێکدەهێنێت و ژمارەی ئەو گەنجانەی لەم کەرتەدا کاردەکەن لە زیادبووندایە.

 

ئاژانسەکە جەختی لەوە کردەوە کە زۆرجار منداڵان هاوکاری دایک و باوکیان دەکەن لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەخێوکردنی ئاژەڵ یان ماسیگرتن، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دابینکردنی خواردنی خێزانەکانیان کاردەکەن، لەکاتێکدا هەموو ئەم کارانە بە کاری منداڵان نازانرێت، بۆ زۆرێک لە منداڵان، کارەکانیان بەتایبەتی لە کشتوکاڵدا ، سنووری سەلامەتی و خۆشگوزەرانی تێدەپەڕێت و دەپەڕێتەوە بۆ فۆرمێکی کار کە دەتوانێت زیان بە تەندروستی یان دەرفەتی پەروەردەیی ئەوان بگەیەنێت.

 

ئاژانسەکە لەگەڵ هاوبەشەکانی کاردەکات لەسەر نەهێشتنی کاری منداڵان لە کەرتە سەرەکییەکانی وەک بەرهەمهێنانی کاکاو، پەتاتە و قاوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار و یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخراوی FAO توانیویەتی دەستی بە زیاتر لە ١٠ هەزار ژن، پیاو، گەنج و منداڵ لە بورکینافاسۆ، مالی و پاکستان بگات لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک کە ئامانجی چارەسەرکردنی کاری منداڵانە لە ڕێگەی باشترکردنی بژێوی ماڵەکان، بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە، و هۆشیارکردنەوەی خەڵک.