کوشتنی یاریزانێکی جودۆی میسری تاوانێکی نوێی توندوتیژی خێزانی تۆماردەکات
تاوانێکی ترسناک کە شاری ئەسکەندەریەی هەژاند، دینا عەلا، پاڵەوانی جودۆ لەناو شوقەکەیدا لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، ئەم ڕوداوە شۆکێکی بەرفراوانی خستە کۆمەڵگەی وەرزشیەوە.

ناوەندی هەواڵ
میسر شایەتی زیادبوونی ترسناکی کوشتنی ژنانە، کە ئەمەش گفتوگۆیەکی بەرفراوانی لەسەر توندوتیژی خێزانی و هۆکارەکانی لێکەوتەوە، لە کاتێکدا کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای سزای توندتر و بەرزکردنەوەی میکانیزمی پاراستن بۆ ئەو ژنانە دەکەن کە ڕوبەڕوی ئەم پێشێلکاریانە دەبنەوە.
شاری ئەسکەندەریەی میسر ڕۆژی ١٧ی ئاب ڕوداوێکی دڵتەزێنی بەخۆیەوە بینی کە شۆکێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی لە بازنەکانی وەرزشدا، دوای ئاشکرابوونی وردەکارییەکانی کوشتنی دینا عەلا،پاڵەوانی جودۆی یانەی سەموحە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاسایشیەکان، تەرمی ئەو وەرزشوانە لەناو شوقەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و سێ گولەی لێدراوە، هەروها هاوژینەکەی لە تەنیشتیەوە دۆزراوەتەوە و گولەیەکی لێدراوە، لە کاتی ڕوداوەکەدا دوو منداڵەکەیان لەناو ماڵەکەدا بوون، لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هاوژینەکە تەقەی لی کردوە و دواترتەقەی لە خۆی کردوە، هاوژنەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تا ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.
پسپۆرانی پزیشکی دادوەری بە پێی ڕێنماییەکانی داواکاری گشتی، فیشەکە بەتاڵەکانیان کۆکردەوە و پەنجەمۆریان لە شوێنی تاوانەکە هەڵگرتوە، بەگوێرەی ڕێنمایەکانی داواکاری گشتی کە هاوکات فەرمانی بە پزیشکی دادوەری کردوە پشکنین لەسەر تەرمی قوربانیەکە ئەنجام بدات، دوای تەواوکردنی ڕێکارە پزیشکیەکان داواکاری گشتی مۆڵەتی ناشتنی دەرکردوە، دواتر تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەی قوربانیەکە کراوە، بەرپرسانی لێکۆڵینەوە لە ئەسکەندەریە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەن لەگەڵ گوێگرتن لە لێدوانی شایەتحاڵەکان بۆ ئەوەی بە تەواوی هۆکار و بارودۆخی ڕوداوەکە دیاری بکەن.