کوشتنی سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەرمەزار کرا
دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە کوژرانی سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای لە کانتۆنی مەنبج شەرمەزار کردو ڕایگەیاند، ئەوان شوێن خەباتی خۆیان دەگرن.
قامیشلۆ
هێرشەکانی چەتەکان بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زیادبووندایە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژنان و منداڵان زۆرترین ئامانجی داگیرکەرانن، لە کانتۆنی مەنبجی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی چەتە لەشکرکێشییەکان بۆ سەر ناوچەکە، سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کوژران، سێ ژن لە لایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران.
دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە بە ئامادەکاریی ئەندامانی دەستەی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان سەبارەت بە کوشتنی هەر سێ ژنەکەی شاری قامیشلۆ بەیاننامەیەکی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا، بەیاننامەکە بە زمانی عەرەبی لەلایەن هوەیدا محەمەد، جێگری دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە خوێندرایەوە.
هوەیدا محەمەد ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی دڕندانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سورویا، سێ هاوڕێیان گیانیان لەدەستداوەو وتی: بە دڵێکی پڕ لە خەم و توڕەییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سێ هاوخەباتکارمان دەکەین کە لە کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەهید بوون، ئەم تاوانە قێزەونە تەنها هێرشێکی سەربازی نییە، بەڵکو هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی ئازادی ژنان، هەروەها ئەمە پەیامێکی توندوتیژییە بۆ هەموو ئەو چالاکوانانەی کە دەیانەوێت دادپەروەری و یەکسانی بەدەست بهێنن.
"بەئامانجکردنی ژنان درێژەپێدەری زنجیرەیەکی درێژە لە تاوانەکان"
هویدا محەمەد ڕایگەیاند کە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنها قوربانیی ململانێکان نین، بەڵکو هێزی پێشەنگن لە پرۆسەی بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی لەسەر بنەمای ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتی، سەرەڕای ڕۆڵی گرنگی خۆی، ڕووبەڕووی شەڕێکی سەخت و سیستماتیکی هێزەکانی دوژمن دەبێتەوە کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی ژنان لە ناوچەکە لەناوببەن، بەئامانجگرتنی ژنان، وەک ئەوەی دوێنێ لە دژی هەڤاڵانی شەهیدمان ڕوویدا، درێژەی زنجیرەیەکی دوورودرێژی تاوانە، لە دوای کوشتنی شەهید هەڤرین خەلەف کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا، ژنانی باکووو ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی سەختییەکی گەورە بوونەتەوە.
"ئەو ژنانەی ههێرشیان دەکرێتە سەر کە هێمای خەباتن''.
هوەیدا محەمەد وتیێ: ئەو ژنانەی ڕەمزی خەبات و بەرخۆدان بوون، ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی و هەڕەشەی سیاسی و هێرشی میدیایی و تەنانەت توندوتیژی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە، هەموو ئەمانە بە مەبەستی شکاندنی ئیرادەی ژن و تێکشکاندنی خەباتی ئازادییە، لەم ساتە سەختەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدانی ژن بەفیڕۆ ناچێت، دەبێتە سووتەمەنی خەباتی بەردەواممان.