کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و تاڵانی ڕاستی شاری مەنبجە

مەنبج شایەتحاڵی پێشێلکارییەکانی چەتەکانی تورکیایە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و موڵک و ماڵی ئەوان لەوانە دزی و گرتن و کوشتن، خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی کرا.

مەنبج

 

دوای ئەوەی چەتەکانی سەر  تورکیابە چوونە ناو شاری مەنبج لە ناوچەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، کردەوەی دزی و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی مەدەنی بڵاوبووەوە، ئەمە جگە لە حاڵەتەکانی کوشتن و ڕفاندن کە شارەکە شاهیدی بوو.

 

کانتۆنی مەنبج شایەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانە دوای داگیرکردنی لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە، لە ئەنجامی ئەم پێشێلکاریانە، خەڵکی مەنبج لە خۆپیشاندانەکاندا چوونە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکان.

 

سەرچاوەکان لە ناوخۆی مەنبجەوە بە ئاژانسەکەمانیان ڕاگەیاندووە، شارەکە لە دۆخێکی ناخۆشدایە دوای داگیرکردنی لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە، لەوانە تاڵانکردن، دزیکردن، کوشتن، ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، هەروەها دزینی بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، ماڵی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کە لە مەنبەجەوە ئاوارە بوون، کرانە خاڵی سەربازی بۆ چەتەکان، دوای ئەوەی هەموو شتێک لە ناویاندا دزرا.

 

سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە، ئەو کەسایەتیانەی کە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی مەنبج کاریان کردووە، ڕووبەڕووی مەترسی بۆ سەر گیانیان بونەتەوە، بەو پێیەی زۆرێکیان لە کاتی هەڵکوتە سەر ماڵەکانیان ڕفێندراون، بەدوای ئەوانی دیکەشدا دەگەڕێن.

 

ژیانی ژنانیش کەوتۆتە مەترسییەوە، چەتەکان ناچاریان کردوون حیجاب لەبەر بکەن و پابەندی یاساکانی بن، ئەگەرنا ڕووبەڕووی کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە کەیس بۆ هەموو ژنان، جا کورد بن، یان عەرەب یان چەرکەس.

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو، چەتەکانی تورکیا لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەژێر ناوی “بەیانی ئازادی” دەستیان پێکردووە، پێشێلکارییان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە مەنبج ئەنجامداوە، کە بریتی بوو لە سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیان و دزینی موڵک و ماڵی خەڵک.