هیلالی زێڕین هۆزان مزگینی بەبیرهێنایەوە
کۆمیتەی هیلالی زێڕین، هۆزان مزگینی بەبیرهێنایەوەو وتی: هۆزان مزگین هەم بە هونەر و هەم بە تێکۆشانی خۆی بوو بە دەنگی گەل، شۆڕشگێڕ و هونەرمەندێکی نەمر.

ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی هیلالی زێڕینی کولتوور و هونەر لە راگەیەندراوێکدا هونەرمەند و گەریلا هۆزان مزگین (غوربەت ئایدین)ی بە بیرهێنایەوە کە لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢دا لە تەتوان شەهید بوو.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"بەبیر هێنانەوە هەڵوێستێکی ئەخلاقییە و لە سروشتی خۆیدا نیشاندەری ئەوەیە کە چۆن ئەو پێکهاتەیە لە پرۆسەی مێژووییە سەریهەڵداوە. یادی شەهیدان بەنرخترین، پیرۆزترین و بەواتاترین کردەوەیەکە کە تا ئەمڕۆمانیان هێناوە و هێزی گەیشتن بە ئایندەیەکی پڕ لە هیوامان پێدەبەخشن. بۆیە ئێمە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ، هۆزان، تێکۆشەری ژن هۆزان مزگین بە ڕێز و وەفادرییەوە لە ٣٣هەمین ساڵیادی شەهید بوونیدا دەکەینەوە، لە هێمای کەسایەتی ئەودا ١١ی ئایار بە ڕۆژی هەموو شەهیدانی کولتوور و هونەری تەڤگەری ئازادی دەناسرێت و بە ڕێز و حورمەت و عەشقەوە یادی بەرز ڕادەگرین و لەبەرامبەر ئەم یادەدا سەری ڕێز دادەنەوێنین و وەک هاوخەباتەکانی سۆز و بەڵێنی خۆمان بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی کە ژیانێکی شکۆمەندانە بوو، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.
ئەو قۆناغەی کە هۆزان مزگین تێکۆشانی بێ وێنەی خۆی تێدا بەڕێوەبرد، چ لە ڕووی کات و جوگرافیاوە سەردەمێکی زۆر سەخت بوو. هۆزان مزگین لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بلێدەری ئێلح لەدایک بووە. بنەماڵەکەی ناوی غوربەت-ی بۆ هەڵدەبژێرن. غوربەت لە یەک کاتدا لەگەڵ ئازاری کۆمەڵگایەکی داخراو و ئازاری ژنانی بێچارە و ئازاری زۆی دیکەدا تێکەڵ بوو و دەژیا. ئەو هەوڵدان و گەڕانەی کە غوربەت بەدوایدا دەگەڕا، وەک ئەوەی چارەنووسی ئەو ئەوە بێت، بووە هۆی ئەەوی لەگەڵ شەهید مەزڵوم دیدار بکات. ئەم دیدارە ناوی غوربەتی گۆڕی بۆ مزگین و ئەو هەڵبژاردنە و ئەو مانایەی کە دەیویست لە کارەکتەری خۆیدا بەرجەستەی بکات، بە ناوی مزگینەوە دەستی پێکرد. ئەو یەکەم ژنی ناوچەکەی خۆی بوو کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە کرد. لە کەمپی بیقاعدا، هەموو قۆناغەکانی پەروەردەی تێپەڕاند و تا ناخی خۆی وەریگرت. لە کۆنگرەی سێهەمی پارتیدا بەشداری کردووە، لە ئەنجامی کۆنگرەدا لەگەڵ شەهید هۆزان سەفکان بۆ بەڕێکخستنی چالاکییە هونەرییەکان لە ئەوروپا کاری کردووە. ئەگەرچی لە هەمان کاتدا پێشەنگایەتی چالاکییەکانی ژنانیشی دەکرد و یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەژەوەکە)ی ساز کرد و وتاری سەرەتای پێشکەشکرد. هەروەها لە دامەزراندنی گروپی هونەری (هونەر-کۆم) و کارە بنەڕەتیەکانی گروپی بەرخودان لە گەڵ هۆزان سەفکاندا هاوکاری کردووە. ئەو لەو سەردەمەدا یەکەم ژن بوو لەو ئاستەدا. بەگۆرانییەکانی هیوا، هێز و مۆڕاڵی بە هەر کوردێک دەبەخشی و لەهەمان کاتدا وەک گەورەترین مەترسی بوون بۆ سەر دوژمن. ئەو بە ئاوازەکانی کاریگەریەکی زۆری لەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت لە مەیدانەکانی نەورۆزدا بەخشی.
هۆزان مزگین هۆزانی شەڕ، هونەر و ژیانی کۆمەڵگاکەیەتی. ژنێکی هەمیشە زیندوو شۆڕشگێڕ و هونەرمەندە. تەڤگەری ئازادی کە هەر لە یەکەم هەنگاوەکانیەوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆەو لە ڕووی هونەرییەوە گرنگیەکی زۆی پێدرا، لە شێوەی خۆیدا کەسایەتیەکی وەک هۆزان مزگینی بەدوای خۆیدا هێنا. بە عەشقی ڕاستەقینە بە گەلەکەی، بەبێ دوودڵی لە بەرامبەر کۆمەڵگاکەی ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێ کرد. لە ٣٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، ئێمە وەک تەڤگەری کولتووری، هونەری کەوانەی زێڕین و لە هەمان کاتدا لەسەر ناوی هەموو ئەو هونەرمەندانەی کە لەسەر ڕێبازی هونەر تێدەکۆشن، جارێکی دیکە ئەم ئەرکە بەبیر دێنینەوە تا بتوانین لەبەرامبەر هیوا، ئازار و خەمەکانی کۆمەڵگاکەمان بوەستینەوە. لەبەر ئەوەی هونەرمەند بوون پەیوەندی راستەوخۆی بە بەرپرسیاریەت، هەڵوێست و فیداکارییەوە هەیە. ئەم هەڵوێست و ئیرادەیەمان بە ڕوونی و سەرکەوتووترین شێوە، بەر لە هەموو شتی لە دوورگەی ئیمرالی بینی و پاشان لە لوتکەی شاخەکان، لە هەموو بوارەکانی تێکۆشان و دواجار لە بەنداوی تشرین لە بەرزترین ئاستی خۆیدا نیشاندرا. بەو بۆنەوە جارێکی تر هەموو شەهیدانی کولتوور و هونەر، لە کەسایەتی شەهید مزگین دا بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنینەوە و بەڵێنی بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات دەکەینەوە