کریکارانی ژن مافی تایبەت بەخۆیان هەیەو دەبێت خاوەن کار مافەکانیان پێبدات

ڕۆژی جەژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی٨٠ وڵاتی جیھانی پشووی فەرمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە بە ڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

رێژنە سەلام

هەڵەبجە- لە کوردستان وەک هەر هەریم و ناوچەیەکی تر لەم رۆژەدا ڕیز لە کرێکاران و ئەرک و مافەکانیان بەرچاو دەخرێن دەکڕێت. ژنانیش وەک هەر توێژیکی تر بەشێکی بەرچاوی کرێکارانن وئەوان لەکاتی کار کردن توشی چەندین تەنگ و چەلەمەو توندو تیژی دەبنەوە لە نەبوونی مۆلەت، کاتی زۆر و موچەی کەم  لەوبارەیەوە خەلات محەمەد وەک لێپرسراوی بەشی یاسایی لە بەریوەبەرایەتی راهینان و پیشەیی هەڵەبجە وتی:ئیمە یاسای کار جیبەجی دەکەین ئەم یاسایە  گرنگی زیاتری بەمافەکانی کریکاران داوە،کە هەر کرێکاریک لەکەرتی تایبەت ئیش بکات خاوەنی هەر بروانامەیەک بێت ، ئیمە وەک کرێکار هەلسو کەوتی لەگەڵ دەکەین،ئەم یاسایە ئەرک و مافەکانی دیاری کردوەو ئەم یاسایە خۆش بەختانە توانیویەتی ماف بە کریكارانی ژن بدات.

 

کریکارانی ژن ئەتوانن مۆلەت وەربگرن لەکاتی لەدایک بونی مندال

سەبارەت بە کریکارانی ژن پاریزەر خەڵات محەمەد روونیکردەوە ئەگەر خاوەن کاریک کرێکاری ژنی هەبوو ئەرکە لەسەر شانی کە مافەکانی کریکارە ژنەکەی لەم تابلۆی ئاگاداری هەلبواسێت و وەک مۆلەتی دایکایەتی کە ٧٢ رۆژە و و رێگە پینەدان بە هەند بە هەندێکار کە شەوانە دەکرێ، ئەمەش بەکۆمەڵی کار  کە ژنان پاریزەری لێناکات تەنها ئەوکارانە نەبی کە پسپۆری ژنان هەیە بەڵام کارکردنی ژنان لە نۆرینگە ئاساییە لەبەر ئەوە یاساکە لەخزمەت  ئەواندایە.

 

 

گریبەستی کار ، یانزە خال لەخۆ دەگرێت و دەبێت کرێکاران ئەو مافەیان پێ بدرێت

کرێکاران مافی خۆیانە کە ئەرک و مافی خۆیان بزانن بە پێی یاسای کار یەکێک لە خاڵەکان گرێبەستی کارە کە ١١ خاڵ لەخۆدەگریت وبە پێی فەرمانی کە لەوەزارەتی کارو باری کۆمەلایەتیەوە دەرچوە دەڵێت کەمترین کرێی کرێکار دەبێت لە ٣٥٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت، ئەگەر مانگانە بوو ئەگەر کاتژمێری کارکردن بێت دەبێت لە هەشت کاتژمێر زیاتر نەبێت و شیوازی کار کردنی دیاری کراو بێت و بزانێت.

و مۆلەتی کار کردن  بۆماوەی ٢٠ رۆژ مۆلەتی هەبێت و و پشووی یەک رۆژە کە رۆژێکە لەهەفتەیەکە بە موچەی تەواوەو و مۆلەتەکانیش ئەتوانن کۆبکەنەوە تاوەکو ١٨٠ رۆژ . ژنان هەمیشە قوربانی دەستی توندو تیژی ئابوری بوون واتە بە کاتێکی زۆر و موچەیەکی کەم کار دەکەن ئەمەش وادەکات زۆربەی خاوەن کارەکان داوای کرێکاری ژن بکەن ، بەڵام بەهۆی نەبونی چاودێریەوە ژنان بونەتە قوربانی.