کۆنگرەی سێیەمی تاژێ کۆتایی هات
کۆنگرەی سێیەمی تاژێ کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد بە دروشمی “بە ژن، ژیان، ئازادیی بەروە ژیانی کۆمیناڵ”و بە هەڵبژراردنی سێ ئەندامی کۆردیناسیۆن کۆتایی هاتوو وترا: بۆ هەموو ژنان خەبات دەکەین، نەک تەنها بۆ ژنانی ئێزدی.
شنگال
کۆنگرەی ئەمڕۆی تاژێ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی دەستیپێکردو بە ئەجێندا و بڕیار و هەڵبژاردنی کۆردیناسیۆنی نوێ کە لە سێ کەس پێکهاتبوو کۆتایی هات.
هەروەها لە کۆنگرەدا هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی نوێکرایەوە و پێشکەشی نوێنەرانی کۆنگرە کرا. ئاڵاکەش گۆڕدرا. ئاڵای نوێی تاژێ پاشبنەمای سپی و لە ناوەڕاستی خۆردا، ژنێک بە جلی سەوزەوە، دوو گوڵە گەنمی سەوز، ناوی تاژێ بە سپی و سوور، کە وەک دایسێکی بەسیمبەر لەگەڵ ئێزدییەکان نووسراوە. هەروەها بازنەیەکی سەوز بە دەوری خۆردا هەیە.
"کۆردیناسیۆنی نوێ"
دوای ئەوەی دەستەی کۆنگرە پێشنیاری نوێنەرانی بۆ ئەندامانی کۆردیناسیۆن وەرگرت، خرایە دەنگدانەوە. لە نێو ئەو کەسانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناو هەڵبژێردران، فەریدە شنگالی، ئەهرام ئیسماعیل و ڕیهام حەسەن بوون. ئەم کۆردیناسیۆنە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرپرسیار دەبێت لە کار و چالاکییەکانی تاژێ، هەروەها لە کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی تاژێ کە پێکهاتووە لە وتەبێژانی کۆمینەکانی ژنان.
"ئێمە بۆ هەموو ژنان تێددەکۆشین"

هەروەها وتەبێژی کۆمینەکانی ژنانی گوندەکان هەڵبژێردران و بەشداری کۆنگرەیان کرد.
دوای ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی نوێی تاژێ بەڵێنێکیان دا. دوای بەڵێنەکە، وتاری کۆتایی لەلایەن فەریدە شنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ پێشکەشکراو سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە ئامادەی کۆنگرە بوون و هەموو شەهیدانی مانگی ئایاریان بەبیرهێنایەوە.
فەریدە شنگالی ڕایگەیاند کە ئازاری هەموو ژنان وەک یەکە و نەک تەنها بۆ ژنانی ئێزدی بەڵکو بۆ هەموو ژنان تێدەکۆشن.
کۆنگرەکە بە دروشمی "ژن. ژیان. ئازادی" کۆتایی هات.