کۆنگرەی ستار: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە

کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەش کرد و وتی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ژنانە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بەبۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوە کردووە کە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان گەلی کۆکردەوە، بۆیە دەوڵەتە پیلانگێڕەکان ٢٥ ساڵ لەمەوبەر بە پیلانێکی پیس لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیریان کرد و گۆشەگیرییەکی توندیان سەپاند و بۆ ماوەی سێ ساڵە نەیتوانیووە لەگەڵ خێزانەکەی و پارێزەرەکانیدا کۆببێتەوە.

 

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار ئەوەیخستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی کەیسەکە لە دژی دەوڵەتی تورکیا لەو بارەیەوە کراوەتەوە. بەڵام هەموو شتێک ڕەتکراوەتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شێوازی مامەڵەکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کارێکی نامرۆڤانە و ناڕەوشتییە، سەرەڕای ئەو کردەوانە، هێشتا نەیتوانی گەل لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دووربخاتەوە، بە پێچەوانەوە، ئەمڕۆ ئەو بووە بە ڕێبەرێکی جیهانی و ڕووناکی چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەڵمەتێک لە ٧٤ ناوەندی جیهاندا بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر بۆ پرسی کورد" ڕاگەیەندرا، وەک لایەنگرانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، کولتووری و  ئازادی، بەشداری ئەم هەڵمەتەمان کرد، چونکە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دۆستی ژنانە و بۆ ڕزگارکردنی لە کۆیلایەتی و ستەم تێکۆشانی کردووە، بۆیە خاوەنداری لە دۆزەکەی دەکەین و هەنگاو بۆ ئازادی ئەو دەگرینەبەر، بۆ هەموو ئەو ژنانەی خاوەنداری لە ڕێبەر دەکەن، داوای پشتیوانی و یەکگرتوویی ژنان دەکەین، داوا لە ژنان دەکەین کە یەکگرتوو بن و پشتیوانی لە دۆزی ڕێبەر بکەن، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگەیە.