کۆنگرەی ستار: پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی گەردوونییە

کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بڕیارەکانی پەیوەست بە خوێندن بە زمانی کوردی دەربڕی و ئەوەی خستە ڕوو: پەروەردەکردن بە زمانی دایک مافێکی ڕەوا و سەرەتاییە.

کۆبانێ

 

ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە شاری کۆبانێ دژی بڕیاری حکومەتی کاتی سەبارەت بە خوێندن بە زمانی کوردی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی دا.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، دەیان ئەندامی کۆنگرەی ستار لە گۆرەپانی ژنانی ئازاد کۆبوونەوە، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن جۆری تەمیی، ئەندامی کۆنگرەی ستارەوە خوێنرایەوە.

 

پەروەردەی بە زمانی دایک مافێکی گەردوونییە”

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، دیاری کرا کە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتی لە ٢٧ی ئابدا فەرمانێکی سەبارەت بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە، لە بەرامبەر ئەم بڕیارەدا، خوێندکارانی شاری کۆبانێ دژی ئەم بڕیارەیان ڕەتیان کردەوە و وتیان: پەروەردەی بە زمانی دایک مافێکی گەردوونی، مرۆیی و بێسنوورە، هیچ دەزگایەکی سیاسی یان سەربازی ناتوانێت ئەم مافە لە منداڵەکانمان بسێنێتەوە یان بخاتە ژێر سیبەری بەرژەوەندییە تەنگەکانیانەوە، ئەم بڕیارەش هێرشێکە بۆ سەر کولتوور، مێژوو و کەرامەتی گەلەکەمان.

 

نەروەها بە دەیان هەزار خوێندکاری شاری کۆبانێ کە ١٤ ساڵە بە زمانی دیاکیان دەخوێنن، گۆڕینی ئەم دۆخەش لە یەک ڕۆژدا دەبێتە هۆی ئەوەی بە دەیان هەزار خوێندکار لە خوێندن دوور بکەونەوە و لە مافی پەروەردە بێبەشببن.

 

ئیمە ئەم بڕیارە ڕەت دەکەینەوە”

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئێمە وەک کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ، لەگەڵ سەرجەم دەزگا و تەواوی خەڵکی کۆبانێ بە هەموو شێوەیەک ئەم بڕیارە ڕەت دەکەینەوە، ڕایدەگەیەنین کە ئێمە لە بەرامبەر ئەم بڕیاری ئاسیمیلە کردنەدا بێدەنگ نابین و ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان بۆ پاراستنی زمان و کولتوورەکەمان بەرزتر دەکەینەوە.

 

هەرەها تا مافی زمانی فەرمی و تەواومان نەناسرێت، هیچ کام لە خوێندکارەکانمان ناچنە قوتابخانە و خوێندن بە زمانی عەرەبی وەرناگرن، ئێمە دژی زمانی بیانی نین، دەمانەوێت مافەکانمان پارێزراو بێت بەهۆی ئەم زمانەی ئێمەوە، کە بە خوێنی شەهیدە بەڕێزەکانمان نووسراوە کە مێژووی ئێمەیان نووسیوە، زمانمان کەرامەتی ئێمەیە و تا کۆتایی خەبات دەکەین.

 

 

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی “زمانەکەمان کوردییە و مافی دەستووریی ئێمەیە” کۆتایی هات.