کۆنگرەی ستار: هند سەڵاح ژنێکی چالاک و تێکۆشەر بوو
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی هند سەڵاح، چالاکوانی سووری دەربڕی و ڕایگەیاند، هند سەڵاح، ژنێکی چالاک و بوێر و دادپەروەر، سەرەڕای نەخۆشییە سەختەکەی لە ناوەڕاستی بەرخۆداندا بوو.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار، لە پەیامی سەرەخۆشی خۆیدا بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو و هاوڵاتی سوەیدا، دووپاتی کردەوە، کە بە کۆچی دوایی هند سەڵاح، چالاکوان خەمبارین، هەروەها سوەیدا یەکێک لە پێشەنگە دیارەکانی لە خەباتدا لەدەستدا.
کۆنگرەیی ستار ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەم، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی هند سەڵاح، چالاکوان کرد و تیایدا هاتووە: بەداخێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەو چالاکوانە سوورییەمان پێگەیشت، کە پێشەنگێکە لە نێو دڵسۆزانە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هیند سەڵاح و بۆ هەموو هاوڵاتی سوەیدا، ئێمەش هاوبەشین لە خەمەکانیان.
ئەمساڵ کۆمەڵگەی درووزەکان ڕووبەڕووی هێرشی ڕاستەوخۆی گروپە جیهادییەکان بوونەتەوە و ئەوانیش بە توندی وەستانەوە، هند سەڵاح یەکێک بوو لە دیارترین کەسایەتییە دروزییەکان کە ملکەچی فشارەکانی نە ڕژێمی بەعس و نە هەتەشە نەبوو، بەڵکو لە پێشەنگی چالاکییەکانی بەرگریکردن لە کۆمەڵگاکەی وەستا. لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، بەهۆی ڕەتکردنەوە و دژایەتیکردنی هێرشەکانی سەر گەلی سووریا، مافی خوێندنی لێ داگیر کرا، بە هەمان شێوە لە سەردەمی هەتەشەدا ئەم هێرشانەی ڕەتکردەوە و وەک چالاکوانێکی پێشەنگی ژنان دەرکەوت و ئیلهامبەخش بوو بۆ ئەوانی دیکە.
تێکۆشەر، ڕۆشنبیر،، دادپەروەر هند سەڵاح، سەرەڕای نەخۆشییە کۆتاییەکەی، لە پێشەنگی بەرخۆداندا مایەوە. گومانی تێدا نییە کە ئەو هێرشانەی ئەمساڵ بە تایبەتی ، گەلەکەی کردە ئامانج، ئەمە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر خراپتربوونی نەخۆشییەکەی هەبووە، بە واتایەکی تر ئەو فشارەی کە بە چاوی خۆی بینیویەتی لە باری تەندروستیدا ڕەنگدانەوەی هەبووە.
" میراسەکەت وەک ژنێکی خوێندەوار و بەڕێز بەردەوام بێت"
هند سەڵاح، بە خەونی ئاشتی، هەمیشە بەرەنگاری نادادپەروەری و ستەم بووەوە، یەکێک لە گەورەترین ئاواتەکانی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی ژنان بوو کە توانای داکۆکی لە مافەکانی ژنان و هەموو هاوڵاتیانی لە سەرتاسەری سووریادا هەبێت، بینینی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ناوبانگ بەرزبوونەوە، هیوا و خۆشی پڕکرد، ئێمە وتمان هیوا و خواست و ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتایی خەونەکەت بەدی بهێنین، هەروەها ئامادەیی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ هاوبەشکردنی شارەزاییەکانمان بۆ بونیادنانی ڕێکخراوی بەهێز بۆ ژنانی دروز و عەلەوی، ڕۆحت شاد بێت، میراسەکەت وەک ژنێکی خوێندەوار و بەڕێز بەردەوام بێت.
هەروەها دووپاتی دەکەینەوە، کە لە ڕێگەی یەکڕیزی ژنانەوە، سەرکردایەتی سووریایەکی دیموکراتیک دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هیند سەڵاح و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگەی دروز دەکەین.
هند سەڵاح، ئەو چالاکوانە مەدەنییە تەمەن ٦١ ساڵەی سووریا، یەکێک لە دیارترین سەرکردە ژنەکانی سوەیدا دوای شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە، ئێوارەی ١٦ی کانوونی یەکوم، میراسێکی دەوڵەمەندی خەبات و هەڵوێستی بوێرانەی دژی ستەمکاری و نادادپەروەری بەجێهێشت و کۆچی دوایی کرد.