کۆنگرەی ستار هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستاری عەین عیسا لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆردومانی سوپای تورکیای بۆ سەر گوندی ئەل-جەماس لە عەین عیسا شەرمەزار کرد و داوای لە ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد کۆتایی بەو تاوانانە بهێنن کە ئەنجام دەدرێن.

ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن هەدلا حاج موسلیم، بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار لە بەردەم نەخۆشخانەی شەهید ئۆمەر ئەلوس لە سەنتەری شار، بە ئامادەبوونی دەیان دانیشتووی شارەکە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بۆردومانکردنی گوندەکان و ماڵ و شوێنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی ڕۆژانە زیانی گیانی و برینداربوونی مەدەنی لێدەکەوێتەوە. داوا لە ڕێکخراوە مرۆیی و مافی مرۆڤەکان دەکەین ئەو تاوانانە بەڵگەدار بکەن و پێشکەشی بکەن، بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و پەیوەندی بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بکەن بۆ ئەوەی بەرپرسیارەکان بدرێنە دادگا.
دوێنێ سوپای تورکیا و چەتەکانی لە گوندی ئەل-جەماس سەر بە عەین عیسا لە بنکەکانیانەوە لە گوندی شێرگیراکی داگیرکراو ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی خالید حسێنیان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بە ناوەکانی ئاسیا حەمەد حسێنی ۱۲ ساڵان و ئەبدولڕەحمان ئیسماعیل حسێنی ٦ ساڵان شەهید بوون و ئەرەج خالید حسێنی ۲۰ ساڵان بریندار بوو.