کۆنگرەی پارتی نوێی ئێزدی کۆتایی هات
کۆنگرەی یەکەمی پارتی نوێی ئێزدی بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرێتی نوێ کۆتایی هات.
شنگال
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پارتی گەنجانی شنگال یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە شنگال بەست. کۆنگرە بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرێتی نوێ دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی بەرفراوان کۆتایی هات.
لە کۆتایی کۆنگرەدا مەروان خوەدێدا لێدوانێکی داو ڕایگەیاند کە کۆنگرەکەیان سەرکەوتوو بووەو وتی: ئێمە کۆنگرەی خۆمان بە گوێرەی ئەو ڕێسایەی کۆمیسیۆنی لایەنە سیاسییەکان دایناوە ئەنجامدا.
ئەندامانی نوسینگەی سیاسی کە لە ١٣ کەس پێکهاتبوون، هەڵبژێردران. لە کۆی ١٣ ئەندامی مەکتەبی سیاسی کە هەڵبژێردران، سێ کەسیان ژن بوون.
مەروان خوەدێدا ناوی ئەندامانی هەڵبژێردراوی خوێندەوە و پیرۆزبایی کۆنگرەی لە سەرجەم ئەندامان کرد.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لە کۆبوونەوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەرۆک و جێگرانی پارتی ھەڵبژێردرێن.