كۆنگره‌ی ستار: ئێران ناتوانێت بە گرتنەبەری سێدارە ئیرادەی ئازادیی گەلان بشكێنێت
كۆنگره‌ی ستار دژ به سزای سێداره كه له‌م دواییانه‌دا له ئێران ڕووی له هەڵکشان كردووه، وتی: به سێداره ئیراده‌ی گه‌لان ناشكێنرێت. له‌سێداره‌دان، ڕژێم به‌هێز ناكات؛ به‌ڵكوو كه‌لێنی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌كات.
ناوەندی هەواڵ
له‌دژی سزای سێداره كه له‌م دواییانه‌دا له ئێران هه‌ڵكشاوه، كۆنگره‌ی ستار ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: له ئێران سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان تا دێت قورس‌تر ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ئاشكرا كرا له ژماره‌یه‌ك زیندانی جیاوازی وڵات‌دا، ژماره‌یه‌ك له زیندانیان له سێداره دران. ڕێكخراوه‌ی هه‌نگاو ڕای گه‌یاند له ڕۆژانی ٢٤٠٢٦ی ئابدا، له زیندانه‌كانی خوڕه‌ماباد، ساری، ڕه‌شت، یه‌زد و ئه‌سفه‌هان، ٧ زیندانیكراو به ناوه‌كانی: ئاره‌زوو ڕۆستاد، موسته‌فا وسوغی، مه‌سعوود نیعمه‌تی، ئیسماعیل ئهژمانی، هیدایه‌ت جه‌مالزاده، عیماد شێخی و ئه‌میر دانایی له سێداره دران.
له نێو ئه‌و له‌سێداره‌دانانه‌دا، له‌سێداره‌دانی ئاره‌زوو ڕۆستادی '٢٣ ساڵان' به تایبه‌تی نیگه‌رانی كردین. وه‌ک باس ده‌كرێت، ئاره‌زوو له ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا به زوور به شوو دراوه و پاشان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، به سزای قه‌ساس سزا درا. ئارەزوو، كه له ٢٤ی ئابدا له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌سفه‌هان له سێداره درا، به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هه‌نگاو، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ڕای گشتی باسیان نه‌كردووه.
ئێمه به ناوی ئاره‌زوو ڕۆستادهوه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری نزیكی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له سێداره دراون و هه‌موو گیراوان ده‌كه‌ین. خۆمان به هاوبه‌شی ئازار و خه‌میان ده‌زانین و پاڵپشتی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و ژن و گه‌نجانه‌ی له ئێران له‌پێناوی ئازادی‌دا به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ڕاده‌گه‌یه‌نین.
درێژەی ڕاگەیاندراوەکەی کۆنگرەی ستار بەم شێوەیە:
ڕژێمی ئێران له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تووڕه‌یی و خواستی ئازادی كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن، سێداره وه‌ك ئامرازی ترساندن و بێده‌نگكردن به‌كار ده‌هێنێت. به تایبه‌تی له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ناڕه‌زاییه‌كانی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٦دا به‌شدار بوون، نیشانی ده‌دات ئه‌م سیاسه‌ته بۆ سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌كار ده‌هێنرێت. له‌سێداره‌دانی مه‌جید ئادینه له ٢٣ی ئابدا، یه‌كێكه له نموونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران ڕایان گه‌یاند ئادینه له په‌یوه‌ست به ناڕه‌زاییه‌كانی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له سێداره دراوه.
له‌سێداره‌دان ڕژێم به‌هێز ناكات؛ به‌ڵكوو كه‌لێنی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌كات. هه‌تا فشاره‌كان زیاد ببن، تووڕه‌یی شوێنی ترس ده‌گرێته‌وه و به‌رخۆدان جێگه‌ی تووڕه‌یی ده‌گرێته‌وه.
مێژووی نزیكی ئێران نموونه‌یه‌كی دیاری ئه‌م ڕاستییه‌یه. له ساڵانی كۆتایی ڕژێمی په‌هله‌ویدا، زیادبوونی فشاری سیاسی و توندتیژیی ده‌وڵه‌ت، له‌و هۆكارانه بوون كه دابڕانی نێوان كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر كرد. ئه‌مڕۆ ڕژێمی ئێران به گرتنه‌به‌ری هه‌مان سیاسه‌ت، پێی وایه ده‌توانێت ئیراده‌ی گه‌ل به به‌كارهێنانی فشار و سێداره بكشێنێت.
خواستی گه‌لان بۆ ئازادی، به داری سێداره له ناو نابرێت
بێده‌نگیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاست سزای له‌سێداره‌داندا، قبووڵ ناكرێت. ئه‌م بێده‌نگییه بوێری به ڕژێم ده‌دات له‌سێداره‌دان زیاتر بكات. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه دیموكراتییه‌كان و ڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م له‌سێداره‌دانانه‌دا له ئێران، هه‌ڵوێستێكی به‌هێزتر بگرنه به‌ر.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م فشارانه، به‌رخۆدانی گه‌لانی ئێران نه‌وه‌ستاوه. ژن، گه‌نج، كرێكار، خوێندكار و گه‌لانی جیاوازی ئێران ده‌ستبه‌رداری خواستی ئازادی و دادپه‌روه‌ری نه‌بوون.
ئێمه وه‌ك كۆنگره‌ی ستار، جارێكی تر ده‌ڵێین: ده‌بێت به په‌له و به‌بێ دواكه‌وتن، سزای سێداره بوه‌ستێنرێت. ده‌بێت فشار و زۆری سه‌ر گیراوانی سیاسی كۆتاییان پێ بهێنرێت. ده‌بێت ڕێز له ئیراده‌ی ئازادیی ژنان و گه‌لان بگیرێت. ده‌بێت ددان به مافه‌كانی گه‌لانی ئێران‌دا بۆ ژیانێكی دیموكراتی و ئازاد بنرێت.
ئێمه به ناوی ئاره‌زوو ڕۆستادهوه، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له سێداره دراون و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی خۆیان له ده‌ست داوه، به ڕێز و شكۆوه یاد ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان و هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌كه‌ین.
سێداره ناتوانێت ده‌نگی گه‌لان بێده‌نگ بكات.
فشار ناتوانێت كۆتایی به به‌رخۆدان بهێنێت.
ترس ناتوانێت له به‌رده‌م ئیراده‌ی ئازادی‌دا بوه‌ستێت.