کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد بە پێشەنگایەتی تەژەئە لە دووەم ڕۆژدا بە وۆرک شۆپ بەردەوامە.

ئامەد
یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد لە ئامەد لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.
کۆنفرانسەکە لە ناوەندی کۆنگرەی ڕۆشنبیری ئامەد بەڕێوەدەچێت. چالاکوانانی تەژەئەو پەرلەمانتارانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بەشدارییان کرد، لە هۆڵی کۆنفڕانسەکەدا پانکارتی "ژن سیاسەتی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیاد بنێن" و "ژن، ژیان، ئازادی"، "ژنانی ئازاد، پێکهاتە ئازادەکان" و "کاتێک ژن ئازادە کۆمەڵگە ئازادە" بە زمانەکانی کوردی، تورکی و عەرەبی لە هۆڵی کۆنفڕانسەکەدا هەڵواسران، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکە بە وۆرک شۆپ بەردەوام دەبێت.
بەرنامەی کۆنفڕانس، ئەو وۆرک شۆپانەی کە لەمڕۆدا ئەنجام دەدرێن بریتین لە:
* وۆرکشۆپی ساکینە جانسز و زووم: دژی سیاسەتی هەژموونی پیاو، کێشەکانی ڕێکخستنی ژنانی پەرلەمانتار لە پەرەپێدانی سیاسەتی دیموکراسی و پێشنیاری چارەسەر.
*لەیلا قاسم: ڕۆڵ و سیاسەتی ژنی پەرلەمانتار لە پرسی یەکڕیزی نیشتمانیدا.
* هەڤرین خەلەف: لە پاراستنی ژنان لە بەرامبەر توندوتیژی و هەڵاواردن بەرامبەر ژنان، خەباتێکی هاوبەش.
* مینا قازی: کاریگەری نوێنەرایەتی سیاسی ژنان لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیزەکردنی سیاسی لە فرە کولتووریدا.
بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو ڕاسپاردانەی کە لە وۆرک شۆپەکانەوە خراونەتەڕوو، ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە لە پاشنیوەڕۆدا ڕابگەیەندرێت.