کۆمیتەیەک بۆ بەڵگەنامەکردنی کردارەکانی دژی ژنانی عەفرین پێکدەهێندرێت

ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ لە کۆنگرەی دووەمی خۆیدا بڕیاریدا بە بەڵگەنامەکردنی کردارەکانی دەوڵەتی تورک دژی ژنانی عەفرین، ئێستا ئەنجومەن ئامادەکاری دەکات بۆ پێکهێنانی کۆمیتەیەک.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە-  لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی چەندین کردەوەی نامرۆڤانەیان لە دژی ئەو خەڵکە ئەنجامداوە کە لەسەر خاکەکەیان لە عەفرین ماونەتەوە، لە ماوەی ٦ ساڵدا سەدان کەس کە زیاتر ژن و منداڵن کوژران و ڕفێندران و سیاسەتی دڕندانە بە ئامانجی گۆڕینی دیموکراسی جێبەجێ کرا.

 

ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە کانتۆنی ڕەققە، ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دووەمین کۆنگرەی خۆیدا لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣، بڕیاریدا کۆمیتەیەک بۆ بەڵگەنامەکردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە دژی ژنانی عەفرین دابمەزرێنێت، ئامانجی کۆمیتەکە بەڵگەنامەکردنی کارەکانی دەوڵەتی تورکیا و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە لە ماوەی ٦ ساڵدا.

 

"دڕندەیی دەوڵەتی تورک لەبەرچاوی هەموو جیهاندا ڕوودەدات"

سوعاد ماردینی، بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەیوەندییەکانی ژنانی سووریا، لە سەرەتای قسەکانیدا کارەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد و وتی: لە دوای داگیرکردنی عەفرینەوە، کاری نامرۆڤانە بەرامبەر ژنان و منداڵان و هەموو خەڵکی ناوچەکە دەکرێت، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی لەناوبردووە، زەوی و دارەکانیان تاڵان کردووە، هەموو ئەمانە بە مەبەستی تۆقاندنە، ئەم کارانەی دەوڵەتی تورک دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانن.

 

"گیان لەدەستدانی گوماناوی لە زیادبووندایە"

لە درێژەی قسەکانیدا، سوعاد ماردینی باسی لە کارەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد و وتی: ژنانی عەفرین ڕۆژانە ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی وەک کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و دەستگیرکردنی زۆرەملێ دەبنەوە، سەدان ژن بە بیانووی درۆ زیندانی کراون، لەم دواییانەدا دوو ژن سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا و ژنێکیش سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، جگە لەوەش ژمارەیەک حاڵەتی گیانلەدەستدانی گوماناوی ژنان تۆمار کراون کە سەرجەمیان بەهۆی فشاری دەروونییەوەیە لەئەنجامی توندوتیژی زایەندی و جەستەیی کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە تووشی دەبن.

 

"تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بە بەڵگە دەکرێن"

 سوعاد ماردینی سەبارەت بە ئامانجی دامەزراندنی کۆمیتەیەکی تایبەت بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا وتی: لەم دواییانەدا زۆر پێشێلکاری بەرامبەر بە ژنان کراوە، ئەو کردارانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن و هیچ یاسایەک نییە بۆ ڕاگرتنی،  هەموو یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێن، گرنگر کردارەکان سنووردار بکرێن و بوەستێندرێنک، بۆ ئەمە لە کۆنگرەی دووەمی ژنانی سووریا بڕیاری دروستکردنی کۆمیتەیەک دراو ژاوەژاوێکی زۆری لە ناوچەکەدا دروستکرد.

 

"دەیانەوێت بگەنە هەموو ژنانی سووریا"

لە کۆتایی قسەکانیدا، سوعاد ماردینی وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا گەیشتنە بە ژنانی سووریا و پاراستنیانە، هەوڵ دەدەین بۆ یەکڕیزی و ئازادی بگەینە هەموو ژنانی سووریا، پەیامی من بۆ ژنانی عەفرین، کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدان، ئەوەیە کە پێویستە بوەستن و لەبەرامبەر ئەو کردارانە بەرخۆدان بکەن، لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەدا لەگەڵتان دەبین بۆ ئەوەی دەنگتان و ئازارەکانتان بە هەموو جیهان بناسێنین.