کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: بەرخۆدانی کۆبانی شایەتی ئیرادەی گەلێکە

١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ بەرخۆدانی کۆبانێ کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژە لە دژی داعش دەستنیشان کرا و بەرخۆدانەکەی بوو بە هیوایەک بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١ی تشرینی دووەم، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی هاودەنگی لەگەڵ بەرخۆدانی کۆبانی، پشتڕاستی کردەوە، خەبات بەردەوامە تا ئازادی و دادپەروەری بۆ هەموو ژنان و گەلانی جیهان بەدی دێت.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ ئێمە لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ بەرخۆدانی کۆبانی وەستاوین، بەرخۆدانێک کە ئیلهامبەخش بوو بۆ جیهان و بۆ هەموو جیهانی سەلماند کاتێک گەلان و ژنان لە تەنیشتەوە وەستاون، جێگەی نادادپەروەری و ستەمکاری نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبانی داستانێکی قارەمانانە بوو بە خوێنی ئەو شەهیدانە نووسرابوو کە گیانیان بەخت کرد بۆ ئازادی گەلەکەیان، بۆ ئایندەیەکی باشتر، بەرخۆدانی کۆبانی شایەتحاڵی ئیرادەی گەلێکی چەسپاو بوو، گەلێک کە لەبەرامبەر دڕندەیی داعشدا نەشکاوە، دڕندەیییەک کە تەنیا بە دەستی گەلێک شکستی هێنا کە بە عەشق و متمانە و هۆشیارییەوە بە چەقبەستوویی و بەرگری لە خاکەکەی دەکرد.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: کۆبانی سەرەتای کۆتایی هاتنی داعشە، لە کۆبانییەوە زنجیرەیەک سەرکەوتن دەستیپێکرد، هەڕەشەی بوونی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەی کە هەڕەشەی لە هەموو جیهان دەکرد، کۆبانی، بە بەرخۆدان و سەرکەوتنەکەی، گورزێکی بەهێز بوو لە تورکیا، بەو پێیەی ئەو وڵاتە کە چوار ساڵ پشتیوانی داعشی کرد، پاڵپشتی تورکیا بەشداربووە لە بڵاوبوونەوەی داعش لە ناوچەکە، گرەوەی لەسەر ڕووخانی کۆبانی لەسەر دەستی داعش دەکرد، کە هەر لەسەرەتاوە مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی نەبووە، بەڵام کۆبانی جیهانی سەرسام کرد و سەلماندی کە ئیرادەی گەل لە تەماحی وڵاتانی کۆلۆنیالیزم گەورەترە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مەنبج، تەبقە، ڕەققە، پایتەختی ئەو خەلافەتە گوماناوییە، و دێرەزوور، تا دەگاتە باغۆز دوا قەڵای ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە، کۆبانی وەک ڕەمزی ئیرادەی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر نادادپەروەری و ستەمکاریدا وەستا.

 

 سەبارەت بەو ئازارانەی کە ژنان لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستی داعشدا ڕووبەڕووی دەبنەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، لەسەردەمی ئەو ڕێکخراوەدا ناسنامەی ژنان سڕدرایەوە، وەک کۆیلە فرۆشرا و بە ترسناکترین شێوە ئیستغلال کران لە تیرۆری داعش کە بوون و کەرامەتی ئەوانی کردە ئامانج.

 

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەهیدانی ئازادی و ژنان و پیاوانی بەبیرهێنایەوە و وتی: جەخت دەکەینەوە کە بەکۆتایی بوونی شەڕەکان بەرخۆدان کۆتایی نایەت، شانەکانی داعش لە ناو خەڵکی سڤیل و کامپەکاندا لە زیندانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەن و تا ئێستاش دادگایی نەکراون و وەرنەگیراون لەلایەن ئەو وڵاتانەوە کە لێیەوە هاتوون ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن لەپێناو بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەی کە پشتگیریان کردوون.

 

لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پێویستی درێژەدان بە خەباتی هاوبەش لە بەرامبەر هەموو جۆرەکانی نادادپەروەری و ستەمکاریدا کرایەوە.