کەموکوڕی بنەڕەتی لە پرۆسەی دادگاییکردن و دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەمەدی
ئەمیر ڕەئیسیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق، باسی لە کەموکوڕییە بنەڕەتییەکانی پڕۆسەی دادگاییکردن و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی کردو جەختی لەوە کردەوە کە دووبارە تانە دەدەنەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەمیر ڕەئیسیان، یەکێک لە پارێزەرانی شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری و زیندانی سیاسی لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت زیندانی کراوە، لە پەڕەی خۆیلە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە دووبارە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی ڕوونکردنەوەکانی خستەڕوو: دوای دانیشتنەکە، دادگا نامەیەکی لەگەڵ کەفالەت ناردووە، ئەمەش کارێکی نایاساییە، بەپێی یاسا دوا شت کە لە دادگادا بخرێتەڕوو، دەبێت بەرگری لە تۆمەتبار بێت.
ئەم پارێزەرە بە ئاماژەدان بە دووبارە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕەشتەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق، جەختی لەسەر کەموکوڕییە بنەڕەتییەکانی پرۆسەی دادگاییکردن و دەرکردنی حوکمەکە کردەوە: بەبێ گوێدانە کەموکوڕییەکانی ڕێوشوێنی ئەم کەیسە،، کەموکوڕییش لە بڕیارەکەدا هەیە، لەوانە ئەوەی کە هیچ کام لەو کەموکوڕیانەی کە لە تیۆری کەفالەتدا وروژاندبوومان، وەڵام نەدراونەتەوە، بەجۆرێک کە تیۆری کەفالەت وەک بەڵگە لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابدا هەژمار کرا، و بۆشایی لەم تیۆرەدا هەبوو کە ئێمە بە دادگا ڕامانگەیاند، بەڵام هەموویان پشتگوێ خران.
پارێزەری شەریفە محەممەدی ئاماژەی بەوەشدا، جارێکی دیکە تانە دەدەن و هیوادارن لە دەرکردنی بڕیارەکەدا ئەم بابەتانە لە دادگای باڵای ئێران ڕاستبکرێنەوە.
ڕۆژی ١٥ی شوبات، پارێزەرانی شەریفە محەمەدی زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی لاکانی ڕەشت، لە قۆناغی دووبارە دادگاییکردنەوەدا، دووبارە دەرکردنی سزای لەسێدارەدانیان لە دژی ئەم چالاکە کرێکارییە ڕاگەیاند، هەرچەندە پێشتر سزای لەسێدارەدان لەلایەن دادگای باڵا هەڵوەشێنرابووەوە و دۆسیەکەی ڕەوانەی هەمان لق کرابوو.